English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
رۆژنامەیەكی سعوودیی هێرش دەكاتە سەر موقتەدا سەدر
2019-04-29 [06:44 AM]

ZNA – هەولێر


دوای ئەوەی باڵیۆزخانەی ئەمەریكا بڵاو كراوەیەكی دژی عه‌لی خامنه‌یی رێبه‌ری باڵای شۆرشی ئیسلامی ئێران بڵاوكردەوە، ڕێبەری رەوتی سەدر داوای داخستنی باڵیۆزخانەی ئەمەریكای كرد.

رۆژنامه‌ی "ئەلیەوم" ی سعوودی به‌هۆی به‌یاننامه‌كه‌ی ئه‌م دواییه‌ی، هێرش ده‌كاته‌سه‌ر موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در و پێیوایه‌ داواكارییه‌كه‌ی سه‌در بۆ‌ داخستنی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ به‌غدا به‌هۆی بڵاوكراوه‌یه‌ك دژی عه‌لی خامنه‌یی، رێبه‌ری باڵای شۆرشی ئیسلامی ئێران، پاڵپشتیكردنی روونی سه‌دره‌ بۆ رێبه‌ری ئێران.

رۆژنامه‌ سعوودیه‌كه‌ له‌وباره‌یه‌وه‌ راپۆرتێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌و نوسیوویه‌تی: "پێش دوو رۆژ سه‌در له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا به‌ ئاشكرا پاڵپشتی خۆی بۆ خامنه‌یی ده‌ربڕی، داوای داخستنی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكای له‌ عێراق كرد، چونكه‌ له‌ په‌یجی باڵیۆزخانه‌كه‌وه‌ باسی سه‌روه‌ت و سامانی رێبه‌ری ئێرانیان كردووه‌ و به‌ سه‌دان ملیار دۆلار خه‌مڵاندوویانه‌".

رۆژنامه‌ سعوودیه‌كه‌ ده‌ڵێت "ئه‌وه‌ی سه‌در ده‌یڵێت و ده‌یكات له‌ دوور و نزیكه‌وه‌ گوزارشت له‌ عێراق و حكوومه‌ته‌كه‌ی و گه‌له‌كه‌ی ناكات".

له‌ هه‌مان راپۆرتدا محه‌مه‌د بوحه‌موود، په‌رله‌مانتاری به‌حره‌ینی كه‌ وڵاته‌كه‌شی كێشه‌ی له‌گه‌ڵ موقته‌دا سه‌در و به‌یاننامه‌ و لێدوانه‌كانی بۆ دروست بووه‌و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته‌ش "قسه‌ی نه‌شیاوی به‌ سه‌در" گوتووه‌، به‌ رۆژنامه‌ سعوودییه‌كه‌ی گوتووه‌: "ئه‌وه‌ی سه‌در ده‌یڵیت ته‌نها گوزارشت له‌ خودی خۆی ده‌كات، په‌یوه‌ندییه‌كانی به‌حره‌ین و عێراق له‌ لێدوانه‌كانی سه‌در گه‌وره‌تره‌، با موقته‌دا سه‌در ته‌ماشای ره‌وشی ناوخۆی عێراق بكات نه‌ك دژی به‌حره‌ین و وڵاتانی دیكه‌ لێدوان بدات".

 





ئەم هەواڵە 10552جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad