English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
خواردنی خێرا زیانی بۆ تەندروستیمان دەبێت
2019-04-29 [09:26 AM]

هەولێر _ ZNA


 

ئەو کەسانەی کە خواردن بە خێرایی دەخۆن ئاگاداری ئەوە نین کە ئەم خووەیان مەترسیی لەسەر تەندروستییان دروستدەکات و، لەگەڵ کاتدا کاریگەری لەسەر جەستەیان دەبێت.

ماڵپەری سکای نیوز ئاماژەی بەوە کردووە، خواردنی خواردن بە خێرایی کاریگەری زۆری لەسەر جەستە دەبێت و، دەکرێت لەگەڵ کاتدا تووشی زیانی تەندروستیی گەورەی بکات.

توشبوون بە شەکرە:

خواردن بە خێرایی وادەکات هەست بە تێری نەکرێت و زیادەڕۆیی لە خواردندا بکرێت، ئەمەش دەبێتەهۆی تێکچوونی ئاستی گلوکۆز لە خوێندا.

توشبوون بە بەدهەرسی:

خواردنی بڕێکی زۆری خۆراك لە کاتێکی کەمدا، بەتایبەت ئەگەر چەوربێت، دەکرێت ببێتە هۆی تێکچوونی کرداری هەرس، کە ئەمەش دەبێتەهۆی توشبوون بە بەدهەرسی.

کێشەکانی دڵ:

خواردن بە خێرایی دەبێتە هۆی توشبوون بە کێشە لە کرداری زیندەپاڵدا، کە ئەمەش مەترسیی توشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و جەڵتەی مێشك زیادەکات، هەروەها دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی فشاری خوێن و کەمیی کۆلیسترۆڵ و زیادبوونی کێش.

خنکان:

خێرا خواردن دەکرێت ببێتە هۆی خنکان، ئەگەر خواردنەکە بە باشی نەجورێت و قوت بدرێت، هەروەها قسەکردن و پێکەنین لەکاتی خواردنی خواردن بە خێرایی، دەکرێت ببێتە هۆی خنکان بەتایبەت لە منداڵاندا.

ژەهراویبوون:

ئەگەر خواردن بە خێرایی بخورێت ئەوا تەرکیز ناکرێت لەسەر ئەوەی چی دەخورێت یان مەترسییەکانی چین، بەتایبەت کاتێك خواردن لە چێشتخانەکانی دەرەوە بخورێت، ئەمەش مەترسیی ژەهراویبوون زیادەکات، چونکە ئەو کاتەی بەپەلە خواردن دەخورێت کەسەکە نازانێت ئەگەر تامێکی سەیر لە خواردنەکەدا هەبێت یان تێکچووبێت.

زیادبوونی کێش:  

خواردن بە خێرایی وادەکات کەسەکە بڕێکی زیاتر خواردن بخوات، لەبەرئەوەی مێشك پێویستی بە ٢٠ خولەك هەیە بۆئەوەی ئاماژەی تێربوون بگەیەنێت، لەم کاتەشدا ئەو کەسەی بە خێرایی خواردن دەخوات زیاتر لەو بڕە دەخوات کە جەستەی پێویستی پێیەتی تا ئەو کاتەی هەست بە تێربوون دەکات.





ئەم هەواڵە 9613جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad