English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەو خۆراکانەی بڕی ئاوی پێویست بۆ جەستە دابین دەکەن
2019-04-29 [10:37 AM]

هەولێر _ ZNA


 

زۆرێك لە خۆراکەکان بڕێکی زۆر ئاو لە پێکهاتەیاندا هەیە کە یارمەتی جەستە دەدەن بە شێداری بمێنێتەوە وبڕی ئاوی پێویستی بۆ دابین دەکەن تا بتوانێت ئەرکەکانی ڕۆژانەی بەجێبهێنێت.

ماڵپەڕی سکای نیوز ئاماژەی بە شەش لە گرنگترین ئەو خۆراکانە کردووە کە بڕی پێویستی ئاو بۆ جەستە دابین دەکەن، بەم جۆرە:

خەیار:

بەهۆی ئەوەی بڕی %٩٧ی خەیار لە ئاو پێکدێت یارمەتیدەرە لە شێدارکردنەوەی جەستە.

تەماتە:

تەماتە بەوە دەناسرێت دەوڵەمەندە بە ئاو لە %٩٤ی لە ئاو پێکدێت، ئاوی تەماتە بە باشترین خواردنەوەکان دادەندەریت کە یارمەتیدەرە لە کەمکردنەوەی گەشەی خانە شێرپەنجەییەکان.

کاهو:

%٩٥ی کاهو لە ئاو پێکدێت، ئەمەش وادەکات یارمەتی دەربێت لە کەمکردنەوەی تینوێتی، هەروەها بە مەڵبەندێکی باشی ڤیتامین A و پۆتاسیۆم دادەنرێت.

شووتی:

%٩٠ کێشی شووتی ئاوە، ئەمەش وادەکات یەکێك بێت لە باشترین میوەکان بۆ کاتی تینوێتی بەتایبەت لە وەرزی هاویندا.

توور:

توور کە %٨٥ی ئاوە و بڕێکی کەم پرۆتین و کانزا و ڤیتامین لە پێکهاتەیدا هەیە ڕۆڵی هەیە لە کەمکردنەوەی تینوێتی و سوتاندنی چەوری لە جەستەدا.

ئەنەناس:

ئەنەناس %٧٠ی ئاوە، بڕێکی زۆر شەکری تێدایە کە دەگات %٢٠، هەروەها بڕێکی زۆر ڤیتامین و ماددەی یارمەتیدەری تێدایە بۆ سیستمی هەرس.





ئەم هەواڵە 6571جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad