English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
٤٥ کەس بەھۆی ماددەی ھۆشبەر و پارەی ساختەوە دەستگیر کران
2019-04-29 [11:41 AM]

ZNA-هه‌ولێر


لەراگەیاندراوێکدا کەوێنەیەک دەست ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس کەوتووە ، بنکەی نەھێشتنی ماددە ھۆشبەرەکانی سۆران دەستگیر کردنی ٤٥ کەس لەسەر ماددەی ھۆشبەر راگەیاند 

بنکەی نەھێشتنی ماددە ھۆشبەرەکانی سۆران ئاماژە بەوەدەکات کە لە ھەردوو مانگی ٣ و ٤ سالی ٢٠١٩  بە ھەماھەنگی لە گەل بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سۆران و بازگەکانی سەر بەو بەڕێوەبەرایەتیە و بنکەی نەھێشتنی ماددە ھۆشبەرەکانی کۆمەلگای دەروازەی نێودەلەتی حاجی ئۆمەران، بە پێی یاسای ( ١٤مخدرات ) و بە وەرگرتنی زانیاری و چاودێری و بەدواداچوون و لە چەندین ھەلمەتی جیاواز توانی ٤٥ چل و پێنج کەس بە تۆمەتی ئالوودە بوون و کڕین وفرۆشتنی ماددە ھۆشبەرەکان و دراوی ساختە دەستگیر بکات


راشیدەگەیەنن دەستگیر کراوان پێکھاتوون لە  ١٢ کەسی خەلک و دانیشتووی دەرەوەی سنووری سۆران و ١٤ چواردە کەسی بیانی و ٢ دوو داواکراو و ١٧ کەسی دانیشتووی سۆران پێک دێن.

بنکەی نەھێشتنی ماددە ھۆشبەرەکانی سۆران ئاماژە بەوەش دەکەن کەلە کاتی دەستگیر کردنی ئەم تۆمەتبارانە توانرا دەست بگیرێت بە سەر بڕی ٢،٥٦٢ دوو ھەزار و پێنج سەد و شەست و دوو دانە حەبی قەدەغەکراو و بڕی ٢١٧٠٠$ بیست و یەک ھەزار و حەفت سەد دلاری ساختە و بڕی ١،٢٠٠ یەک کیلۆ  دووسەد گرام ماددەی ھۆشبەری جۆری ھێرویین و بڕی ٥٢٣ پێنج سەد و بیست و سێ گرام ماددەی ھۆشبەری جۆری شیشە و بڕی ٩٥ نەوەد و پێنج گرام ماددەی ھۆشبەری جۆری تریاک و حەشیش و ھەندێک کەل و پەلی بەکارھێنانی ماددەی ھۆشبەر و یەک دانە دەمانچە.

راشیدەگەیەنن دەستگیرکراوەکان بۆ وەرگرتنی ڕێکاری یاسایی ڕەوانەی بەردەم  دادوەری لێکۆلینەوە کراون.





ئەم هەواڵە 2290جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad