English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئێران و رووسیا لە کەنداو مانۆڕێکی سەربازیی هاوبەش ئەنجام دەدەن
حسین خانزادی فەرماندەی هێزی دەریاوانیی ئێران
2019-04-29 [02:24 AM]

​ZNA - هەولێر


سوپای هەردوو وڵاتی کۆماری ئیسلامیی ئێران و کۆماری رووسیای فیدڕال مانۆڕێکی سەربازیی هاوبەش لە کەنداو ئەنجام دەدەن.

حوسێن خانزادی، فەرماندەی هێزی دەریاوانیی ئێران بە میدیاکانی وڵاتەکەی رایگەیاندووە، مانۆڕێکی سەربازی هاوبەش لەلایەن هێزی دەریایی وڵاتەکەی و رووسیا ئەنجام دەدرێت.

حوسێن خانزادی بەبێ ئاماژەکردن بە وادەی دەست پێ‌کردنی مانۆڕەکە رایشیگەیاندوو، ئەو مانوڕە سەربازیە لە کەنداو و ئاوەکانی باشووری ئەم وڵاتە ئەنجام دەدرێت.

لەبارەی هەڕەشەی ئەمریکا لە کەشتییە نەوتییەکانی ئێران، ئەو فەرماندە ئێرانییە دەڵێت، کەشتییە نەوتییەکان بەشێکن لە خاکی ئێران و لە هەر کوێ بن دەیانپارێزین.





ئەم هەواڵە 5839جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad