English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
توركیا... یه‌كێك له‌و تۆمه‌تبارانه‌ی به‌ سیخوڕی بۆ ئیمارات خۆی خنكاند
2019-04-29 [03:48 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

 

ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كانی توركیا ده‌ڵێن، یه‌كێك له‌ ده‌ستگیركراوه‌كان به‌تۆمه‌تی سیخوڕی بۆ ئیمارات له‌سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌ ده‌ستگیر كراوه‌، له‌ به‌ندیخانه‌ خۆی كوشت.

ئاژانسی ئه‌نادۆڵ رایگه‌یاند، ئه‌و به‌ندییه‌ له‌ به‌ندیخانه‌ی سیلیڤری له‌ ئه‌سته‌نبۆل به‌مردوویی دۆزرایه‌وه‌.

ئاژانسی فرانس پرێس له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی دادی توركی هه‌واڵه‌كه‌ی پشتڕاست كرده‌وه‌.

راپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن، دوو كه‌س بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ده‌وڵه‌تی ئیمارات كاریان ده‌كرد، كاریان كۆكردنه‌وه‌ی زنیاری له‌سه‌ر كه‌سانی بیانی بوو كه‌ له‌ تۆكیا ده‌ژین.

له‌سه‌رتای ئه‌م مانگه‌ ده‌سه‌ڵاتارانی توركیا ئه‌و دوو كه‌سه‌ی ده‌ستگیر كرد، گه‌وره‌ به‌پرسێكی توركیا ئاشكرای كرد كه‌ ئه‌و دوو كه‌سه‌ دانیان به‌وه‌دا ناوه‌ سیخوڕیان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ئیمارات كردوه‌.

ئه‌و به‌رپرسه‌ باسی له‌وه‌ كرد، دوای لێكۆڵینه‌وه‌ له‌گه‌ڵیان بۆ ئه‌وه‌ی بزانرێت په‌یوه‌ندیان به‌ كوشتنی رۆژنامه‌نوسی سعودیه‌ جه‌مال خاشقچی هه‌یه‌.

به‌پێی ئاژانسی ئه‌نادۆڵ تۆمه‌تی سیخوڕی سیاسی و سه‌ربازی نێوده‌وڵه‌تی رووبه‌ڕوویان ده‌بێته‌وه‌.

ئه‌و ئاژانسه‌ باسی له‌وه‌ كردوه‌، ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌وترێت هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی ئیماراتییه‌، خۆی خنكاندووه‌.

بی بی سی





ئەم هەواڵە 1849جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad