English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئه‌ندونیسیا پایته‌ختی خۆی ده‌گوازێته‌وه‌
2019-04-29 [04:41 AM]

ZNA - هه‌ولێر


وه‌زیری پلاندانانی ئه‌نده‌نوسیا، پانپانج برۆنیگۆرۆر رایگه‌یاند، سه‌رۆكی ئه‌نده‌نوسیا جۆكۆ ویدۆدۆ بڕیاریداوه‌، پایته‌ختی وڵاته‌كه‌ی بۆ ده‌ره‌وه‌ی دورگه‌ی جاوه‌ بگوازێته‌وه‌.

برۆنیگۆرۆر باسی له‌وه‌ كرد، تاكو ئێستا شوێنه‌ نوێیه‌كه‌ بۆ پایته‌خت دیاری نه‌كراوه‌، وتیشی، پرۆسه‌ی گواستنه‌وه‌ی پایته‌خت ره‌نگه‌ 10 ساڵ بخایه‌نێت.

پایته‌ختی ئێستای ئه‌نده‌نوسیا شاری جاكارتایه‌ كه‌ ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر دوورگه‌ی جاوه‌، به‌ دوورگه‌یه‌كی پڕدانیشتوان له‌ جیهان داده‌نرێت.

بیرۆكه‌ی گواستنه‌وه‌ی پایته‌خت چه‌ند جارێك دوای سه‌ربه‌خۆیی له‌ هۆڵه‌ندا له‌ 1945 خراوه‌ته‌ روو.

له‌ ساڵی 2016 رووپێوێك ئه‌وه‌ی ده‌رخست ئه‌و شاره‌ گه‌وره‌یه‌ رووبه‌رووی كێشه‌ی هاتوچۆ بووه‌ته‌وه‌، بۆیه‌ ده‌بێت ده‌زگا پۆلیسه‌كان یاوه‌ری وه‌زیره‌كان بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له‌كاتی خۆی بگه‌نه‌ كۆبوونه‌وه‌كان.

وه‌زیری پلاندانان ئاشكرای كرد، قه‌ره‌باڵغه‌كانی رێگاوبانه‌كان نزیكه‌ی ساڵانه‌ حه‌وت ملیار دۆلاری زیان به‌ وڵات ده‌گه‌یه‌نێت.

تا ئێستا ده‌ستنیشانكردنی شوێنێك بۆ پایته‌ختی نوێ روون نییه‌، به‌ڵام ده‌زگاكانی راگه‌یاند، باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن، شاری بالانگارایا له‌ دوورگه‌ی پۆرنیۆ له‌ دیارترین ئه‌و شارانه‌یه‌.

بی بی سی





ئەم هەواڵە 1924جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad