English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نیشانەکانی توشبوون بە ڕۆماتیزم
2019-04-30 [09:01 AM]

هەولێر _ ZNA


 

مرۆڤ بەچەندین جۆری جیاواز تووشی ڕۆماتیزمە دەبێت، کە نەخۆشییەکی دژەخۆییەو بەرگری سروشتیی لاوازدەکات و جومگەکان تووشی  لەناوچوون و داخوران و هەوکردن دەکات.

لە بابەتێکی پزیشکیی ماڵپەڕی "Your Signs Explained"دا ئاماژە بە هەندێک لە نیشانەکانی دەرکەوتنی ئەم نەخۆشییە کردووە، کە لایەن پزیشکانەوە خراونەڕوو و پێوسیتە هەموو کەسێک ئاگاداری بێت، لەوانە:

- هیلاکی و شەکەتی بەردەوام.

- هەبوونی تا بە بەردەوامی.

- دابەزینی کێشی لەش.

- ڕەقبوونی جوگەکان.

- ئازاری بەردەوامی جومگەکان.

- سووربوونەی جومگەکان.

- هەڵئاوسانی جومگەکان.

- هەستکردن بە گەرمییەکی بەردەوام لە جومگەکاندا.

- سڕی و هەستکردن بە ختوکە لە جومگەکاندا.

بۆ خۆپاراستن لەو نەخۆشییە و تەشەنە نەکردن و وەرگرنتنی چارەسەر، پێویستە لە کاتی دەرکەوتنی ئەم ئاماژانەدا سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکرێت.





ئەم هەواڵە 1591جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad