English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لەبارەی ناردنی چوار مووچەكەی بەغدا روون كردنەوە دەدرێت
2019-04-30 [06:29 AM]

ZNA – هەولێر


بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست كەووتون لە ساڵی 2019 تاوەکو ئێستا، بەغدا تریلیۆنێک و 762 ملیار دیناری بۆ چوار مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ناردووە، وەزارەتی دارایی لەو پارەیە دوو مووچەی بە پاشەکەوتی داوە ئەوانیش مووچەی مانگەکانی 10 و 11ی 2018 بووە، لەگەڵ دوو مووچەی بێ پاشەکەووت کە مووچەی 12 و مووچەی مانگی 1ی 2019 بووە.

ئەو دوومووچەی دراوە بێ پاشەکەوت مانگانە 725ملیار دینار بووە واتا بۆ هەردوو مووچەکە تریلیۆنێک 450ملیۆن دینار خەرجکراوە،  بۆ مووچەی مانگی 12 بڕی 881 ملیار دینار و بۆ مووچەی مانگی یەکی 2019 ش بڕی 881ملیار دیناری ترى خەرج کردووە.

 بەگشتی وەزارەتی دارایی کوردستان بۆ ئەو چوار مانگە بڕی 3 تریلیۆن 212 ملیار دیناری خەرج کردووە، کە لەو بڕەدا تەنها تریلیۆنێک و 762 ملیار دیناری لەلایەن بەغداوە دابین کراوە ئەوەی تری لە لایەن هەرێمی کوردستان دراوە.

بەپێی زانیاریەکان وەزارەتی سامانە سرووشتیەکان مانگانە کەمتر لە 400ملیۆن دۆلار دەداتە وەزارەتی دارایی بۆ ئەوەی مووچەی پێ دابەش بکات، وێڕای هەبوونی داهاتی ناوخۆش.

 سەرچاوەیەکی بەرپرس لە وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاند: "دوو مانگە مووچەی بێ پاشەکەوت دەدرێت، بەغدا 453 ملیار دینار دەنیرێت، لە کاتێکدا ئێمە بۆ مووچەی مانگانە 881 ملیار دینار خەرج دەکەین، واتا مانگانە 428 ملیار دینار لە بودجەی خۆمان خەرج دەکەین بۆ تەواوکردنی مووچە".

ئەو ئاشکراشی کرد: ماوەی 4 مانگە بەغدا پارەی مووچەی پێشمەرگەی نەناردووە کە مانگانە 68 ملیار دینارە، لە کاتێکدا بۆ مووچەی چوارمانگی رابرووی پێشمەرگ بڕی 560 ملیار دینارلە لایەن وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان خەرجکراوە. وەزیری دارایی عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رای گەیاندووە مووچەی چوارمانگیان بۆ هەرێمی کوردستان ناردووە.

سەرچاوەکەی وەزارەتی دارایی لە بارەی لێدوانەکەی وەزیری دارایی عێراق گوتی: "راستە ئەوان چوار مووچەیان ناردووە، بەڵام هەندێک پەرلەمانتاری عێراقی بابەتەکەیان بە هەڵە بۆ مووچەخۆران لێکداوەتەوە، چوار مووچە هاتووە بەڵام ئەو بڕە نیە کە ئێمە بۆ هەرمانگێک بۆ مووچەی بێ پاشەکەوت پێویستمانە".

ئیخڵاس سەباح دلێمی، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بە باسی گوت: "راستە چوار مووچەی ناردووە، بەڵام چونکە هەرێمی کوردستان سێ مانک لەدواوە بووە بۆیە خەڵکێک وادەزانێت کە دەبوو ئێستا مووچەی مانگی 4 بدرایە". هەروەها  بەغدا مووچەی تەواوەتی نانێرێت بەڵکو هەرێم دەبێت تەواوکاری بۆ بکات.





ئەم هەواڵە 14347جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad