English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەڕێوەبەری پۆلیسی ھەولێر لەبارەی ھەڕەشەکردن لە ڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە ھۆشداری دەدا
2019-04-30 [08:21 AM]

ZNA- ھەولێر


بەڕێوەبەری پۆلیسی ھەولێر ئاشکرای کرد کە لەسەر ھەندێک جۆرە سکاڵا، بە نھێنی لێکۆڵینەوە و ڕێوشوێنی یاسایی دەگرنە بەر و تاوانباران بە سزای خۆیان دەگەیەنن.

لیوا عەبدولخالق تەلعەت، بەڕێوەبەری پۆلیسی ھەولێر  ڕایگەیاند، رۆژانە سکاڵایان لەلا تۆمار دەکرێت، لەسەر ھەندێک ژمارە تەلەفۆن یان ئەکاونت و پێگەی تۆڕەکانی (فەیسبووک و ئینستاگرام) کە لێیانەوە ھەڕەشە لە خەڵکی دەکرێت یان ھەڕەشەی بڵاوکردنەوەی گرتەی ڤیدیۆیی و وێنە و بەڵگەی جۆراوجۆری دیکەی ساختە یان ناساختە دەکرێت.

بەڕێوەبەری پۆلیسی ھەولێر ئاشکرای کرد: ”بەردەوام ئیشی لەسەر دەکەین و بەنھێنی کارەکان دەکەین، ئەوانەی کە فەیسبووک و ئینستاگرامیان ھەیە، ھەندێکجار تووشی کێشە دەبن، کاتێکیش تووش بوون، ناچار دەبین ئیجرائات بکەین، رۆژ نییە لەو بارەوە ئیجرائات نەکەین و بەنھێنی کۆتایی پێ دەھێنین، بۆ ئەوەی کەسوکاری ئەوانەی کێشەیان بۆ درووست بووە، گرفتیان بۆ دروست نەکەن".

عەبدولخالق تەڵعەت ھۆشداری دا کە ھەر کەسێک لە ڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە ”ھەرچەندە نادیاریش بێت“، ھەڕەشە لە خەڵک بکات و دواتر خۆی ون بکات، ”ھەر دەدۆزرێتەوە، تیمی شارەزامان لەمبارەیەوە ھەیە“. گوتیشی: ”بەکارھێنانی مۆبایل و ئینتەرنێت بەخراپ، مەترسی ھەیە و ئاگاداری ئەوانە دەکەینەوە کە ئەو کارە دەکەن، ھەر دەدۆزرێنەوە، لەھەر شوێنێک بن“.





ئەم هەواڵە 3910جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad