English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عێراق دەتوانێت پێداویستیی جیهان بۆ نەوت پڕ بکاتەوە
2019-04-30 [11:22 AM]

ZNA - هەولێر ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزە رایگەیاند: عێراق رۆلێكی سەرەكیی لە بازاری نەوتدا ھەیە و دەتوانێت پێداویستیی جیھان لەم بوارەوە پڕبكاتەوە.


ئاژانسی وزە رایگەیاندووە، عێراق لە بواری وزەدا توانیویەتی رۆڵێكی سەرەكی بگێڕێت و ئێستاش توانای ئەوەی ھەیە كە پێداویستیی وڵاتانی جیھان و وڵاتانی بەكاربەری نەوت پڕبكاتەوە.

ھەروەھا بەھۆی ئەو توانایەی كە عێراق لەم بوارەدا ھەیەتی، بە ئامانجی باشتركردنی پیشەسازی كارەبا تیمێكی تایبەتیان بۆ ھاوكاریكردنی ئەم وڵاتە دابین كردووە. ئەم ھاوكاریكردنەش لە سایەی ئەو پێشكەوتنەیە كە عێراق لە ماوەی 7 سالی رابردووەوە تا ئێستا لە كەرتی وزەدا تۆماری كردووە.

ئەم پێشکەوتنە بەجۆرێكه کە  ئاستی بەرھەمھێنانی نەوتی عێراق گەیشتووەتە 5 ملیۆن بەرمیلی رۆژانە و دەتوانێ بیگەیەنێتە 6 ملیۆنی بەرمیل .

 





ئەم هەواڵە 2020جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad