English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بکوژانی منداڵە ١٣ ساڵیەکەی سلێمانی دەستگیرکران 
2019-04-30 [12:46 PM]

ZNA- ھەولێر 



ئاسایشی سلێمانی دەستگیرکردنی بکوژانی منداڵە ١٣ ساڵەکەی گەڕەکی کەنەکەوەی سلێمانی راگەیاند و دەڵێت ''ژمارەیان سێ کەسە و ھاوڕێ منداڵەکەن".

لیوا حەسەن نووری، بەڕێوەبەری ئاسایشی سلێمانی رایگەیاند: "بکوژانی منداڵەکەی کەنەکەوەمان دەستگیرکردوون و دانیان بەتاوانەکەدا ناوە، ھەر سێ تۆمەتبارەکەش ھاوڕێی کوڕەکەن".

راوێژ ساڵح، شەوی ٢٥ مانگ لە ماڵ دەردەچێت و لە ٢٦ـی مانگ بە کوژراوی دەدۆزرێتەوە. خێزانەکەی پێیانوایە کوڕە تەمەن ١٣ ساڵانەکەیان تەنھا لەبەر مۆبایلەکەی و بڕی ٤٠ ھەزار دیناری عێراقی کوژراوە. 

تاوەکو ئێستا ئاسایش و دەزگا ئەمنییەکان ھیچ زانیارییەکیان لەبارەی بکوژەکان بڵاونەکردووەتەوە و تەنیا ئاماژەیان بە دەستگیرکردنیان کردووە.

ی.ا 
 





ئەم هەواڵە 5599جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad