English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دەزگای خێرخوازی بارزانی : بەھۆی پەکەکەوە، چیتر ناتوانین ھاوکاری بگەیەنینە شنگال
2019-04-30 [02:55 AM]

ZNA- ھەولێر 




ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە، دەزگای خێرخوازیی بارزانی راگەیاندراوێکی لەبارەی دەستگیرکردنی بەرپرسی دەزگاکە لە شنگال لەلایەن چەکدارانی پەکەکە بڵاو کردەوە و رایگەیاند کە بەھۆی پەکەکەوە، چیتر ناتوانن ھاوکاری بگەیەننە شنگال.


لە راگەیاندراوەکەدا ھاتووە کە لە رۆژی یەکەمی داگیرکردنی شنگالەوە لە لایەن تیرۆریستانی داعشەوە، دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە رێگەی فڕۆکە و ئۆتۆمبێلەوە ھاوکاری مرۆییان گەیاندووەتە خەڵکی شنگال و تەنھا دەزگاش بوون کە خەڵکی سڤیلی ئەو دەڤەرەیان بە تەنھا جێنەھێشت، بۆ ئەوەی لە نزیکەوە پێداویستییەکانی وەکو ئاو، کارەبا، قوتابخانە، بنکەی تەندروستی و جلوبەرگ و خۆراک و پەناگەیان بۆ دابین بکەن، بەم ھۆیەشەوە ئۆفیسێکیان لەسەر چیای شنگال کردووەتەوە.


راگەیاندراوەکە ئاماژەی بەوە داوە کە لە کاتی ئەنجامدانی ئەم ئەرکە مرۆییەدا، چەندین جار لە لایەن چەکدارانی پەکەکەوە رێگری لە تیمەکانیان کراوە و پەلاماری ئۆفیسی دەزگاکە دراوە کە لەسەر چیای شنگالە، بەڵام بۆ ئەوەی بتوانن بەردەوام بن لە خزمەتکردن بە خەڵکی دەڤەری شنگال، بێدەنگیان بەرانبەر چەکدارانی پەکەکە ھەڵبژاردووە و رۆژ بە رۆژ زیاتر ھاوکارییان پێشکەشی خەڵکی ئەو دەڤەرە کردووە و لە کۆنفرانسە نێودەوڵەتییەکاندا دەنگی شنگال و شنگالییەکانیان گەیاندووەتە رێکخراوە مرۆییە جیھانییەکان.


دەزگای خێرخوازیی بارزانی دووپاتی کردووەتەوە کە رۆژی (٢٨\٤\٢٠١٩) لە کاتی پێشکەشکردنی ھاوکاری بۆ خەڵکی شنگال لەلایەن دەزگای خێرخوازیی بارزانی و رێکخراوی کەنیسەی لێبراسکای ئەمریکی، چەکدارانی پەکەکە ھەڵیانکوتاوەتە سەر کارمەندانان و بەرپرسی ئۆفیسی دەزگای خێرخوازیی بارزانییان لە شنگال دەستگیر کردووە و ئێستە زیندانی کراوە.


دەزگاکە رایگەیاندووە بە ھۆی پەکەکەوە چیتر ناتوانن بەردەوام بن لە پێشکەشکردنی ھاوکاری بۆ خەڵکی دەڤەری شنگال، چونکە رەفتاری چەکدارانی پەکەکە لە شنگال بارگاویە بە توندوتیژی و دژی خەڵکی سڤیلی دەڤەری شنگال و رێکخراوە خێرخوازی و مرۆییە ناوخۆی و نێودەوڵەتییەکان، ئەمەش وا دەکات ژیانی خۆبەخش و کارمەندانی دەزگاکە لە مەترسی دابێت.


داواشی لە حکوومەتی عێراق و نەتەوە یەکگرتووەکان و ھێزی ھاوپەیمانان و رێکخراوە مرۆییەکان لە جیھاندا کردووە رێگە نەدەن گرووپە چەکدارەکانی دەڤەری شنگال ئەو ناوچەیە بکەنە گۆڕەپانی ململانێی خۆیان، چونکە خەڵکی سڤیلی شنگال پێویستیان بە زیاتر بە ھاناوە چوون و باشترکردنی رەوشی ژیان و بونیاتنانی ژێرخانی دەڤەرەکە ھەیە. 





ئەم هەواڵە 4117جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad