English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ڤالڤێردی : لیڤەرپول توانای ھەیە لە پازدە خولەک تێکمان بشکێنی 
2019-04-30 [05:45 AM]

ZNA- ھەولێر 




ئارنستۆ ڤالڤێردی راھێنەری یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی دەڵێت، تیپەکەمان بەتەواوەتی بۆ یارییەکەی سبەی لەبەرامبەر یانەی لیڤەرپول ئامادەیە . 

پێش یارییەکەی سبەی لە قۆناغی پێش کۆتایی چامپیۆنزلیگ ڤالڤێردی رایگەیاند : نازانم بەرشەلۆنە و لیڤەرپول لە ئێستادا دوو باشترین یانەی ئەوروپان یاخود نا، بەڵام ئەو دوو یانەی ئێستا لە قۆناغی پێش کۆتایین . 

ھەروەھا گووتیشی : لیڤەرپول رکاربەرێکی سەختە  و تیپێکی بەھێزن و توانایان بەرزە و کلۆب تیپێکی تۆکمەی ئامادەکردووە و ئەو ھێزەیان ھەیە لە ماوەی ١٥ خولەک تێکمان بشکێنن. 

ڤالڤێردی راشیگەیاند : ئێمە بۆ سەرکەوتن یاری دەکەین و ھەوڵدەدەین رێگە لە یانەی لیڤەرپول بگرین گۆڵمان لێ تۆمار نەکەن و ھەروەھا میسی و یاریزانەکانی دیکەمان بە باشترین شێوە ئامادەن . 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 10522جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad