English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
به‌رازیلییه‌كان نه‌یماریان ناوێت
2019-05-01 [05:27 AM]

ZNA- ھەولێر



بەرازیلییەکان ھەمیشە ئومێدیان بە نەیمار دا سیلڤا بووە نازناوی مۆندیال و کۆپا ئەمریکایان بۆ بباتەوە، کەچی ئێستا داوا دەکەن لە ھەڵبژاردەی وڵاتەکەیان دەربکرێت.


لەوانەیە ئەمە جاری یەکەم بێت بەرازیلییەکان لە نەیمار دا سیلڤای ئەستێرەی وڵاتەکەیان تووڕە ببن، بەھۆی ئەو ھەڵسوکەوتەی لە یاری کۆتایی جامی فەرەنسا بەرامبەر ھاندەرێکی یانەی رێن کردی، کە بۆکسێکی کێشا بە دەموچاوی ھاندەرەکە.

رۆژنامەی لیکێپی فەرەنسی، ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە سەرەڕای ئەوەی چەند رۆژێک بەسەر رووداوەکەدا تێپەڕیوە، کەچی رۆژانە رۆژنامەکانی بەرازیل باسی ئەو رووداوە دەکەن و رەخنە لە نەیمار دەگرن.

لیکێپ دەڵێت "ئەو رەفتارەی نەیمار رای گشتی بەرازیل و دەزگاکانی راگەیاندنی ئەو وڵاتەی زۆر تووڕەکردووەو داوای سزادانی دەکەن".

ئەو رۆژنامە فەرەنسییە، دەڵێت "نەک ھەر ئەوەندە بەڵکو کار گەیشتووەتە ئەوەی ھەندێک داوا دەکەن لە ھەڵبژاردەی سامبا دووربخرێتەوەو رێگەی پێنەدەن بەشداری لە کۆپا ئەمریکادا بکات، کە ئەم ھاوینە لە بەرازیل بەڕێوەدەچێت".

ھەندێک لە راپۆرتە رۆژنامەڤانییەکان، دەڵێن "یەکێتی تۆپی پێی فەرەنسا لێکۆلینەوەیەکی لەسەر ئەو رووداوە کردووەتەوە و پێشبینی دەکرێت نەیمار لە ٥ تاوەکو ٨ یاری خولی فەرەنسا سڕ بکرێت". ئەمە لە کاتێکدایە کە نەیمار لە لایەن یوێفاشەوە سزا دراوەو بۆ ٣ یاری لە چامپیۆنزلیگ سڕکراوە.


رووداو





ئەم هەواڵە 10114جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad