English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
حاکم گۆران کۆچی دوایی کرد
2019-05-01 [06:14 AM]

ZNA-هەولێر


کەمێک پێش ئێستا حاکم گۆران ئەو هاولاتییەی شەوی رابردوو کە ایفێکی فەیسبووک تەقەی لە خۆی کرد بەهۆی سەختی برینەکەیەوە لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ئاکرێ کۆچی دوایی کرد.

لە کاتژمێر 9:00 ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 1ی ئایاری 2019 حاکم گۆران کۆچی دوایی کرد.

دوای ئەوەی پێشتر  لەڕێگەی فیسبوكی خۆی ڕایگەیاندبوو كە خۆی دەكوژێت ،دوای هەوڵدانێكی زۆری چەند گەنجێك بۆ پەشیمانكردنەوەی لە خۆكوشتنەكەی ،ئەم ئێوارەیە   حاكم. گۆران لە پەخشی ڕاستەوخۆی هەژماری تایبەتی خۆی   چەند گولەیەكی لە سكی خۆی داو كەوتە سەرزەوی ،گەنجەكان بەپەلە گەیاندیانە  نەخۆشخانە، بەووتەی پۆلیسی دهۆك تا ئێستا لە ژێر چاودێری چڕدایە.

پێشتر سەباح زوهێر بەرپرسی ڕاگەیاندنى تەندروستى ئاکرێ لە کۆنفڕانسێکى ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند،حاکم گۆران لە ئەنجامى تەقەکردن لەخۆى دوو گولـلە بەر لاى چەپی سنگى کەوتووە و دڵى سەلامەتە، بەڵام گورچیلەیەک و جگەرى و ژمارەیەک ئەندامانى هەناوى لەدەستداوە.

وتیشی، لە نەخۆشخانەى ئاکرێ لەلایەن تیمێکى پسپۆڕى ئەمریکى و بە سەرپەرشتى دکتۆر غازى زێبارى نەشتەرگەری بۆ کراوە، نەشتەرگەرییەکەی ماوەی چوار کاتژمێر بەردەوام بووەو  ٤٠ بوتڵ خوێنیان بۆ هەڵواسیوە.

حاکم گۆران لە سەروبەندی ئەنجامدانی ڕێفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان لە یەكێك لە چیاكانی كوردستان  خۆی گۆشەگیر كرد بوو هەروەك ڕایگەیاندبوو بەمەرجی ڕاگەیاندنی دەوڵەتی كوردستان لەچیا دێتەخوار.
دواجار ئەم ئێوارەیە بەچەكی كلانشیكۆف تەقەی لەخۆ كرد.
 





ئەم هەواڵە 4762جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad