English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عێراق ... بەفڕۆكەی تارمایی هێرش دەكرێتە سەر داعش
2019-05-01 [07:06 AM]

ZNA – هەولێر


فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی هێزی ئاسمانی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند: "یه‌كه‌م ئۆپەراسیۆنی سه‌ربازی له‌لایه‌ن فڕۆكه‌ی شه‌ڕكه‌ری جۆری (F-35 AJ لایتینگ2) كه‌ به‌ "تارمایی" ناسراوه‌ دژی چەكدارانی داعش لەعێراق ئه‌نجامدراوه‌".

هێزی ئاسمانی ئه‌مه‌ریكا له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند‌: "دوو فڕۆكه‌ی شه‌ڕكه‌ری جۆری (F-35 AJ لایتتینگ2) دوو جار هێرشیان كردووه‌ته‌ سه‌ر مۆڵگه‌كانی رێكخراوی داعش له‌ عێراق و تونێل و كۆگای چه‌ك و كه‌لوپه‌له‌كانی رێكخراوه‌ توندڕه‌وه‌كه‌یان كردووه‌ته‌ ئامانج".

هه‌روه‌ها ناوچه‌یه‌كی باشووری كه‌ركووك و چیای حه‌مرین له‌لایه‌ن ئه‌و دوو فڕۆكه‌یه‌وه‌ بۆردومان كراون و ئه‌و ئه‌ركه‌شیان له‌ چوارچێوه‌ی ئۆپەراسیۆنه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش ئه‌نجامداوه‌.

هێزی ئاسمانی ئه‌مه‌ریكی له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆیه‌وه‌ له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، وێنه‌ی فڕۆكه‌كانیان له‌ ئاسمان و له‌ كاتی هێرشكردنه‌ سه‌ر مۆڵه‌گانی داعش له‌ باشووری كه‌ركووك بڵاوكردووه‌ته‌وه‌.

ئه‌و دوو فڕۆكه‌ شه‌ڕكه‌ره‌ كاریگه‌ره‌ی ھێرشه‌كانیان ئه‌نجامداوه‌، رۆژی 15/نیسانی/2019 خراونه‌ته‌ خزمه‌تی سه‌ربازییه‌وه‌ و گه‌یشتوونه‌ته‌ ده‌ست فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و له‌ بنكه‌ی ئاسمانی "هێل ئێر فۆرس" له‌ ویلایه‌تی یوتاوه‌ نێردراون.

 





ئەم هەواڵە 11395جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad