English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
به‌ریتانیا... ئه‌سانج به‌ 50 هه‌فته‌ به‌ندكردن سزا درا
2019-05-01 [11:55 AM]

ZNA - هه‌ولێر


دوای ئه‌وه‌ی جۆلیان ئه‌سانج دامه‌زرێنه‌ری سایتی ویكیلیكس ره‌تی كرده‌وه‌ له‌به‌رده‌م دادگا ئاماده‌ بێت پاش ئه‌وه‌ی له‌ 2012 ئازاد كرا، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ دادگای له‌نده‌ن بڕیاری دا سزای جۆلیان به‌ 50 هه‌فته‌ به‌ندكردنن بدات.

دوای ئازادكردنی به‌ ده‌سته‌به‌ری، ئه‌سانج چووه‌ ناو باڵیۆزخانه‌ی ئیكوادۆر و ماوه‌ی حه‌وت ساڵ مایه‌وه‌، مانگی رابردوو پۆلیسی به‌ریتانیا له‌ ناو باڵیۆزخانه‌ ده‌ستگیریان كرد، ئه‌مه‌ریكا ئه‌سانج به‌ ئه‌نجامدانی یه‌كێك له‌ گه‌وره‌ترین كرده‌وه‌ی دزه‌پێكردنی زانیاری نهێنی به‌ به‌رپرس ده‌زانێت.

دادوه‌ر دیبۆرا تایلۆر باسی له‌وه‌ كرد، ئه‌سانج ئازادكردنی خۆی به‌ ده‌سته‌به‌ری به‌كار هێناوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی پێشێلی یاسا بكات و سوكایه‌تی به‌ دادگای به‌ریتانیا كردوه‌.

 

رۆیته‌رز





ئەم هەواڵە 5461جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad