English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دی خیا گرێبەستێکی خەیاڵی بۆ ھاتووە 
2019-05-01 [02:13 AM]

ZNA- ھەولێر 


داڤید دی خیا گۆڵپارێزی یانەی مانشستەر یونایتدی ئینگلیزی گرێبەستێکی خەیاڵی بۆ ھاتووە بۆ ئەوەی ببێتە بەنرخترین گۆڵپارێز لە جیھان . 


بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی دەیلی ستاری ئینگلیزی، یانەی پاریس سانجێرمان گرێبەستێکی خەیاڵی بۆ گۆڵپارێز دی خیا ئامادەکردووە بۆ ئەوەی لەھاوینی داھاتوو پەیوەندی بە یانەی پاریسی بکات. 

لەھەواڵەکە ھاتووە، یانەی پاریس سانجێرمان ئامادەیە ساڵانە بڕی ٢٤ ملیۆن یۆرۆ وەک مووچە بە دی خیا بدات, بەم شێوەیەش دی خیا دەبێتە خاوەن بەرزترین مووچە لە نێو گۆڵپارێزەکانی جیھان . 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە، بۆندی دی خیا لەگەڵ یانەی مان یونایتد لە ھاوینی ٢٠٢٠ کۆتایی پێدێت لەبەر ئەمە ئەگەر شەیتانە سوورەکان لەم ھاوینە گرێبەستی دی خیا نوێ نەکەنەوە و یاخود نەیفرۆشن ئەوا ھاوینی ٢٠٢٠ دی خیا دەتوانێت بە شێوەی گرێبەستی سەربەست روو لەھەر یانەیەک بکات کە ئارەزوو لێدەکات. 


یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 10336جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad