English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سبه‌ی په‌رله‌مانی عێراق تاوتوێی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا ده‌كات، كورد ناڕازییه‌
2019-05-01 [03:30 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

جێگری دووەمی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق باسی له‌وه‌ كرد، ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی عێراق واژوویان كۆكردووه‌ته‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی گفتوگۆ له‌باره‌ی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای موسڵ بكرێت، سبەی ده‌خرێته‌ به‌رنامه‌ی كار، وتيشی، ئێمه‌ رازی نابین ھەڵوەشێتەوە.

د. بەشیر خەلیل، جێگری دووەمی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، راگەیاند، لە پەرلەمانی عێراق ١٩٠ واژوو کۆ کراوەتەوە بۆ ئەوەی ئەنجومەنی پارێزگای مووسڵ ھەڵوەشێنرێتەوە و بڕیارە سبەی بخرێتە بەرنامەی کار و گفتوگۆی لەسەر بکرێت، به‌ڵام له‌ ئێستادا دەنگی لەسەر نادرێت.

وتیشی، ئێمەی کورد و بەشێک لە شیعە و سوننەش دژی ھەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی پارێزگای مووسڵین، چونکە ئەو کارە خزمەت بە خەڵکی مووسڵ ناکات و لە بەرژوەندیی ئەو شارە نییە.

بەشیر خەلیل باسی له‌وه‌ كرد، ئەو پرسە لایەنی سیاسی و یاساییی تێدایە و ئاسان نییە، بۆیە پێویستە ھەر بڕیاێک له‌باره‌ی پارێزگار یاخود ئه‌نجومه‌نی پارێزگا ده‌بێت به‌ سازان بدرێت، بۆیە بە ھەموو شێوەیەک دژی ئەو بڕیارەین و ڕێگە نادەین دەنگی لەسەر بدرێت.

 

KDP.info





ئەم هەواڵە 3502جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad