ZNA - ههولێر
وتەبێژی جەهەپە مانگێک پاش هەڵبژاردنی شارەوانییەکان و پێکهێنانی هاوپەیمانێتی لەگەڵ هەدەپە ئاشكرای كرد، گفتوگۆی راستەوخۆ لە نێوان تورکیا و هێزهكانی دیموكراتی سوریا هەیە، رهخنهشی له وڵاتهكهی گرت لهسهر ئهوهی گفتوگۆی راستەوخۆ لەگەڵ ئەو هێزە دەکات.
لە پرێس کونفڕانسێکدا فایەق ئوزتراک وتەبێژی پارتی کۆماریخوازی گەلانی تورکیا رهخنهی لە تورکیا گرت، لە بەر ئەوەی راستەوخۆ گفتوگۆ لەگەڵ هێزەکانی دیموکراتی سوریا دەکات و باسی لهوهش كرد كه ئەو گفتوگۆیه بە شێوەیهكی راستەوخۆ بەردەوامە.
ئوزتراک ئاماژهی بهوه كرد، "بریکاری وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا نهێنی ئەو گفتوگۆ نهێنییەی هەڵماڵی و دەوڵەتی تورکیا گفتوگۆكان و ئهو كهسانهی بهشداری تێدا دهكهن و مهبهستیان دەشارێتەوە.
لێدوانەکەی وتەبێژی جەهەپە لەبارەی هێزەکانی سووریای دیموکراتەوە لەکاتێکدایە ئەو حیزبە لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی تورکیا کە مانگی ڕابردوو بەڕێوە چوو لە کوردەکان نزیک بووبوویەوە و لەگەڵ پارتی دیموکراتیکی گەلانی تورکیا هاوپەیمانێتیی پێکهێنابوو و هەر بە هۆی ئەو هاوپەیمانێتییەشەوە سەرکەوتنی باشی بەتایبەت لە ئەنقەرە و ئەستەنبوڵ بە دەست هێنا.
ئەوەش لە حاڵێکدایە هەدەپە بەردەوام وەکوو حیزبێکی کوردی ناسراوە و لەلایەن ئاکپارتی و دەوڵەتەوە بەردەوام تۆمەتی ئەوەی خراوەتە پاڵ کە پشتگیریی لایەنەکانی سەر بە تیرۆر دەکات و مەبەستی دەوڵەت لەو لایەنانەش پەکەکە و یەپەگەیە.
kurdpress
ئەم هەواڵە 5920جار خوێندراوەتەوە |