English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئه‌وقاف: چێشتخانه‌ و شوێنه‌كانى دیكه‌ ده‌بێت ڕه‌چاوى پیرۆزی مانگى ڕه‌مه‌زان بكه‌ن و هەستی ڕۆژووانان بریندار نەكەن
2019-05-02 [12:14 PM]

ZNA-هه‌ولێر


لەراگەیاندراوێگدا کەوێنەیەک دەست ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس کەوتووە،  وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی ھەرێمی کوردستان ڕێنماییە ئیدارییەکانی تایبەت بەمانگی ڕەمەزانی پیرۆزی راگەیاند بەم شێوەیە : 

١.پێویستە ھەموو چێشتخانە و گازینۆ و دوکان و بازاڕەکان ڕەچاوی پیرۆزی مانگی ڕەمەزان بکەن و ھەستی ڕۆژوەوان بریندار نەکەن .
٢.خواردن و خواردنەوە لە دام و دەزگا فەرمیەکان لە مانگی ڕەمەزانی پیرۆزدا پێشکەش ناکرێت .
٣.گشت دەزگاکانی ڕاگەیاندن بە تایبەت (بینراو) لە ھەرێمی کوردستان پێویستە تابیەت مەمدی پیرۆزی مانگی ڕەمەزان لەبەرچاو بگرن بابەتێک پەخش نەکەن کە لەگەڵ گەورەیی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان نەگونجێت .
٤.ڕێنمایی پێویست بۆ مزگەوت و مامۆستایانی ئایینی لە وەزارەتی ئەوقاف بۆ کاروباری ئایینی دەرچووە پێویستە ناوەڕۆکی ڕێنماییەکان جێ بە جێ بکەن .
٥.لەھەر بۆنە و مەڕاسیمێکی تایبەت بەم یادە لە پارێزگا و قەزا و ناحیەکاندا بەڕێوە بچێت , پێویستە ڕەزامەندی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەوقافی پارێزگاکانی وەربگرێت .

٦.داواکارین لە لایەنی پەیوەندی دار و یەکە ئیداریەکانی ھەرێم , سەرپەرشتی و بەدواداچوون بۆ ئەم ڕێنماییانە بکەن .

رێنماییە شەرعییەکانی مانگی رەمەزانی پیرۆز بۆ ساڵی ١٤٤٠ک – ٢٠١٩ ز
١- پابەندبوونی تەواو بە ئیمساکیەی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی کە لەلایەن لیًژنەی بالاًی فتوا پەسند کراوە.
٢- وتارەکانی دوای نوێژی عەسر کاتەکانی چرو شەرعی و گونجاو بن و لە (٢٠) خولەک زیاتر نەبێت، پێویستە مامۆستایان باس لە ئاسانکردنی ئەم مانگە بۆ ھاووڵاتییانی ھەرێم و کەمکردنەوەی بارگرانی نرخ و خەرجییەکان بکەن ھەروەھا پشتیوانی لە رۆڵی ھێزی پێشمەرگەو ھێزەکانی تری ئەمنی دووپات بکەنەوە کە بە زمانی بەرۆژووەوە پارێزەرو بەرگریکاری خاکی کوردستانن لە دەستی ناحەزان.
٣- بۆ مەراسیمی نوێژەکان و تەراویح و وەعزەکان تەنھا مایکرۆفۆنی ناو مزگەوت بەکاردەھێنرێت، جگە لە نوێژی جەژن و وتارەکانی رۆژانی ھەینی.
٤- کە باری پارشێو لە شەوانی رەمەزاندا بۆ ماوەی دیاریکراو بەپێی ناوەڕۆکی ئیمساکیە لە (٤) تاکو(٥) خولەک زیاتر نەبێت.
٥- پاش بانگی عیشاو نوێژی تەراویح مزگەوتەکان دادەخرێن تا کاتی دەستپیکردنی پارشێو جگە لە شەوانی قەدری پیرۆز کە دەرگای مزگەوتەکان دەکرێنەوە.
٦- تەنھا پێش نوێژو وتارخوێن یان ئیمامی مزگەوت بۆی ھەیە وەعزو پێش نوێژو تەراویح بکات جگە لە فەرمانبەرانی مزگەوت ھیچ کەسێک ناتوانێت ھیچ چالاکییەک ئەنجام بدات.
٧- دەرکردنی رێنمایی پێویست بۆ ھاووڵاتییان و چۆنیەتی رێزگرتنی حورمەت و گەورەیی مانگی رەمەزانی پیرۆز.
٨- بەدواداچوونی بینینی مانگ و دیاریکردنی یەکەمین و کۆتا رۆژی مانگی رەمەزانی پیرۆز لەلایەنی لێژنەی باڵای بینینی مانگ لە وەزارەتی ئەوقاف دەبێت.
٩- داوا لە دەزگاکانی راگەیاندن (تەلەڤزیۆن و رادیۆ) دەکەین لە مانگی رەمەزانی پیرۆز کاتی بانگی نوێژەکان پەخش بکەن.
١٠- ئەم رێنماییانەی سەرەوە لە سەرتاسەری ھەرێمی کوردستان جێبەجێ دەکرێت.

 

1

 

1





ئەم هەواڵە 3997جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad