English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سعودیە بارهەڵگرێکی نەوتی ئێرانی رزگار ده‌كات
2019-05-02 [01:12 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

دەزگای هەواڵی سعودیە وتی، لەنزیک کەنار دەریای جەددە لە دەریای سوو هێزەکانی پاسه‌وانی سنووری وڵاته‌كه‌ یارمەتی بارهەڵگرێکی نەوتی ئێرانیان داوە لە کاتێکدا بارهەڵگرەکە ڕووبەڕووی کێشەك له‌ بزوێنه‌ره‌كه‌ی بوه‌تەوە و 26 سه‌ر نشینی تێدا بووه‌.

دەزگای هەواڵی سعودیە ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد، بارهەڵگری هابینس 1 و ستافەکەی کە لە 26 دەریاوان پێکهاتبوون لە دووری 70 کیلۆمەترەوە لە باشووری ڕۆژئاوای بەندەری جەددەی ئیسلامی بوون و بەهۆی بوونی کێشەیەکەوە لە بزوێنەرەکەیدا کاپتنی بارهەڵگرەکە داوای کردووە بوەستێنرێت و وتیشی ڕەوشەکە لەژێر کۆنتڕۆڵدایە.

دەزگاکە لە زاری وتەبێژی فەڕمی بەڕێوبەرایەتی گشتی پاسەوانی سنوورەوە بڵاویکردەوە، سعودیە لەڕێی شاندی هەمیشەیی سعودیەوە لە نەتەوە یەکگرتووەکان داوایەکی پیگەیشتووە لەلایەن هەڵسوڕێنەری کاروباری شاندنی ئێرانەوە بۆ یارمەتی.

باسی له‌وه‌ش كرد، هەموو ڕێوشوێنە پێویستەکان بۆ پارێزراوی ستافی کەشتیەکە و ڕوونەدانی هیچ زیانێک بە ژینگە و پێشکەشکردنی پشتیوانی و یارمەتی گیراونەتەبەر.

دەزگای هەواڵی شانای سەر بە وەزارەتی نەوتی ئێران لە زاری کۆمپانیای بارهەڵگری نەوتی نیشتیمانی ئێرانیەوە بڵاویکردەوە هیچ لە نەوتی بارهه‌ڵگره‌كه‌ نەڕژاوەتەوە ناو دەریا.

دەزگاکە روونی كرده‌وه‌، بارهەڵگرەکە ستافێکی 26 کەسی تێدابووە و به‌رگه‌ز ئێرانیین و دوانین به‌نگلادیشین و لە دەریای سوورەوە بەرەو کەناڵی سوێس ڕۆشتووە کاتێک بزوێنەرەکەی لەکارکەوتووە بەهۆی دزەکردنی ئاوەوە بۆ ناو ژووری بزوێنەرەکان.

وتیشی بارهەڵگرەکە پارێزراوە و هیچ هەواڵێک لەسەر کەوتنەوەی زیانی گیانی یاخود زیانی ژینگەیی نییه‌.





ئەم هەواڵە 5701جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad