English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سوریا: هه‌موو رێگه‌یه‌ك بۆ رزگاركردنی خاكی وڵاته‌كه‌ی له‌ توركیا و ئه‌مه‌ریكا به‌كار ده‌هێنین
2019-05-02 [02:02 AM]

ZNA - هه‌ولێر


ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوریا فه‌یسه‌ڵ مقداد رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی هه‌موو رێكارێك بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی خاكه‌كه‌ی له‌ دوژمنه‌كان له‌وانه‌ ئه‌مه‌ریكا و توركیا ده‌گرێته‌ به‌ر.

مقداد وتیشی، وڵاتی سوریا هه‌موو رێگه‌یه‌ك به‌كار ده‌هێنێت بۆ ئه‌وه‌ی خاكه‌ داگیركراوه‌كه‌ی خۆی له‌ توركیا و ئه‌مه‌ریكا و ده‌ژمنكارانی سوریا بگه‌ڕێنێته‌وه‌.

له‌ لێدوانه‌كه‌یدا، باسی له‌وه‌ كرد، ده‌بێت توركیا له‌وه‌ بگات پشتیوانیكردنی تیرۆر و داگیركردنی خاكی سوریا ئاشتی و ئاسایش و دڵنیایی بۆ ناهێنێت، وتیشی، ئێمه به‌هه‌موو هێزمانه‌وه‌‌ كار بۆ رزگاركردنی خاكه‌كه‌مان ده‌كه‌ین، دۆست و دوژمن ده‌بینن سوریا ده‌توانێت ئه‌و ئامانجه‌ به‌ده‌ست بهێنێت.

 

سپۆتنیك





ئەم هەواڵە 5899جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad