English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزیری دەروەی بەحرەین: داوای لێبوردنی سەدر قبوڵ ناکەین
2019-05-02 [03:07 AM]

​ZNA - هەولێر


وەزیری دەرەوەی بەحرەین رایگەیاند:  سەرۆکی رەوتی سەدر چاوی بە باشبوونی پەیوەندییەکانی نێوان ریاز و بەغدا هەڵنایەت.

شێخ خالد ئالخەلیفە، وەزیری دەرەوەی بەحرەین رایگەیاند: موقتەدا سەدر، سەرۆکی رەوتی سەدر لە دەرەوەی عێراق فەرمانی پێدەکرێت و چاوی بە باش بوونی پەیوەندییەکانی عێراق و سعوودیە هەڵنایەت.

ئالخەلیفە گوتی: حکومەتی عێراق لە تێكچوونی پەیوەندییەکانی نێوان بەغدا و مەنامە بەرپرسیارە.

وەزیری دەرەوەی بەحرەین رەتیکردەوە، داوای لێبووردنی سەدر بەرانبەر بە وڵاتەکەی قبووڵبکەن  و گوتی: لێبوردنەکەی سەدر لە گەلی بەحرەین قبووڵناکەین.

سەرەتای ئەم هەفتەیە تویتێکی موقتەدا سەدر لەبارەی دەسەڵاتی بەحرەین، دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتەی نیگەران کرد، لەبەرانبەریشدا، وەزیری دەرەوەی بەحرەین سەدری بە گێل ناوبرد.





ئەم هەواڵە 10837جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad