English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
فه‌رمانده‌ی سوپای ئێران داوای له‌ سه‌رجه‌م هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی كردوه‌ بۆ جه‌نگ له‌ ئاماده‌شیدا بن
2019-05-02 [04:23 AM]

ZNA - هه‌ولێر


لیوا عه‌بدولره‌حیم موسه‌وی فه‌رمانده‌ی گشتی سوپای ئێران داوای له‌سه‌رجه‌م هێزه‌ چه‌كداره‌كانی ئێران كردوه‌، بۆ جه‌نگ و هێرشی شه‌وان له‌ ئاماده‌باشی ته‌واودا بن.

موسه‌وی، باسی له‌وه‌ كرد، پێویسته‌ سه‌رجه‌م هێزه‌كانمان و یه‌كه‌ سه‌ربازییه‌كان له‌ به‌رزترین پله‌ی ئاماده‌باشیدا بن هه‌روه‌كو ئه‌وه‌ی له‌شه‌وی پێش هێرشكردن ده‌ژین، ده‌بێت به‌رده‌وام له‌سه‌ر یاری شه‌ڕكردن راهێنان بكه‌ن.

باسی له‌وه‌ش كرد، هه‌ڕه‌شه‌كانی دوژمنان راستییه‌، بێگومان ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ له‌ سه‌ره‌تادا وشكانی ده‌بێت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش پێویسته‌ هێزی وشكانی پارێزگای له‌ هێزی خۆی بكات، بۆ زانیاری ئه‌و هێزه‌ میحوه‌ری سه‌رجه‌م پرۆسه‌ سه‌ربازییه‌كانه‌.

موسه‌وی داوای له‌ هێزه‌ چه‌كداره‌كان كرد ئاماده‌ی جه‌نگ بن و له‌ مانۆڕكردن بۆ به‌هێزكردنی توانای به‌رگری به‌رده‌وام بن.

ئه‌و داوایه‌ دوای داوایه‌كی رابه‌ری بالای شۆڕشی ئیسلامی ئێران ئایه‌توڵا عه‌لی خامه‌نه‌ئی هات كه‌ دوێنی داوای له‌ هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی كرد، توانای سه‌ربازی خۆیان بۆ دوژمن بخه‌نه‌ڕوو.

خامه‌نه‌ئی وتیشی، دوژمن ئاماده‌باشی سه‌ربازی خۆی بۆ شه‌ڕ ئاشكرا ناكات، به‌ڵام پێویسته‌ گه‌لی ئێران توانای جه‌نگی خۆی بخاته‌ڕوو.

 

rt





ئەم هەواڵە 5974جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad