ZNA - هەولێر
وەزارەتی بەرگریی عێراق رایگەیاندووە، گرتەڤیدیۆییەکەی ئەبوبەکر بەغدادی لە حەشارگەیەکی ژێر زەوی تۆمارکراوە.
محەممەد عەسکەری، راوێژکاری وەزارەتی بەرگریی عێراق رایگەیاند، گرتە ڤیدیۆییەکەی ئەبوبەکر بەغدادی لە حەشارگەیەک لەژێر زەوی تۆمارکراوە.
عەسکەری گوتی، کۆبوونەوەکەی بەغدادی لەگەڵ سەرکردەکانی داعش بۆ دانانی جێگرەوەی ئەو سەرکردانە بووە کە لەشەڕەکانی ئەمدواییەدا کوژراون.
ئەم راوێژکارەی وەزارەتی بەرگری دەڵێت، لەپێناو بڵاونەبوونەوەی هەندێک گفتوگۆی ئەبوبەکر بەغدادی گرتەڤیدیۆییەکە سێ جار مۆنتارژکراوە و هەندێک لە گوتەکانی بڕدراون.
ئەم هەواڵە 10693جار خوێندراوەتەوە |