English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمەریکا ئابڵووقە دەخاتە سەر وێستەگە ئەتۆمییەکانی ئێران
2019-05-04 [08:35 AM]

ZNA- ھەولێر


ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا سزای ئەو کەس و لایەنانە دەدات کە یارمەتی ئێران دەدەن وێستگەی ئەتۆمی بوشێهر پەرە پێبدات.

مۆرگان ئۆرتاگوس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لە نوێترین لێدوانی لەبارەی سزاکانی سەر ئێران رایگەیاند: "لە رێککەوتی 04/05/2019 بە دواوە، هەر لایەنێک یارمەتی ئێران بدات پەرە بە وێستگەی ئەتۆمی بوشێهر بدات، سزا دەدرێت".

راشیگەیاند: "ئێمە چیدیکە رێگا نادەین ئاوی قورسی ئێران لەو رێژەیەی بۆی دیاری کراوە زیاتر بکرێت، نابێت بە هیچ جۆرێک ئاوی قورس لە ئێراندا بوونی هەبێت".

ئەمەریکا ئێرانی لەوەش ئاگادارکردەوە، گواستنەوەی یۆرۆنیۆمی پیتێنراو بۆ دەرەوەی وڵات و وەرگرتنی یۆرانیۆمی سرووشتی لە بری قبووڵ ناکات.

لە ساڵی 1992، رووسیا و ئێران بە رێککەوتن یەکەم قۆناغی پڕۆژەی وێستگەی ئەتۆمی بوشێهریان لە ئێران تەواوکرد، دواتر لە ساڵی 2014، هەردوولا رێککەوتن کە قۆناغی دووەم و سێیەم لە پڕۆژەکە تەواو بکەن.

پەیوەندی نێوان ئەمەریکا و ئێران تادێت خراپتر دەبێت، واشنتن دەیەوێت لە رێگای سزای ئابوورییەکانی، تاران لە سیاسەتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی پەشیمان بکاتەوە، بەڵام هیچ ئاماژەیەک نییە ئێران بەو کارە هەڵبستێت.





ئەم هەواڵە 5602جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad