ZNA- ھەولێر
راپۆڕتە رۆژنامەوانیەکان باس لەوە دەکەن کە بەشێک لە یاریزانانی یانەی ریال مەدرید لەگەڵ ئەوەنین یانەکەیان بۆند لەگەڵ پۆل پۆگبا یاریزانی یانەی مانشستەر یونایتد مۆربکات .
بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەکانی ئیسپانیا ، ژووری خۆگۆڕینی یاریزانانی یانەی ریال مەدرید بوونەتە دوو بەش بەھۆی ھەوڵدانی یانەکەیان بۆ گرێبەست کردن لەگەڵ پۆل پۆگبای فەڕەنسی.
لەھەواڵەکە ھاتووە، بەشێک لە یاریزانەکان بە روونی نیگەرانی خۆیان دەربڕیووە سەبارەت بە گرێبەستکردنی یانەکەیان لەگەڵ پۆگبا و دەڵێن پۆگبا ھۆکارە بۆ زیاد بوونی کێشەکان و بەشێک بووە لە کێشەکانی مانشستەر یونایتد .
لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە ، ئەو یاریزانانە ترسییان لەوە ھەیە پۆگبا وەک سوپەر ستار مامەڵەی لەگەڵ بکرێت و بەرزترین مووچەی پێبدرێت و ئەم کاتەش ئەم یاریزانە زۆر لە خۆبایی دەبێت .

یاسین ئەحمەد
ئەم هەواڵە 10441جار خوێندراوەتەوە |