English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ترامپ و پۆتین به‌ ته‌له‌فۆن یه‌ك كاتژمێر قسه‌یان كرد
2019-05-04 [12:16 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

سارا ساندەرز سکرتێری ڕۆژنامەوانی کۆشکی سپی لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا گوتی، دوێنێ هەینی دۆناڵد ترامپ و ڤلادیمێر پۆتین سه‌رۆكی روسیا وتووێژەکەیان ئەنجامداوە و زیاتر لە یەک کاتژمێر خایاندووە.

سارا سانده‌رز وتیشی، باسیان لە بازرگانی و ڤەنزوێلا و کۆریای باکور و ئۆکرانیا و پەیماننامەکانی چەک داماڵین کردووە و بە کورتیش سەبارەت بە لێکۆڵینەوەکانی ڕۆبەرت مولەر لێکۆڵەری تایبەت قسەیان کردووە، ئەوەی لە بارەی مەسەلەی دەستێوەردانی ڕووسیا لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمەریکا بوو و مانگی ڕابردوو مولەر ئەنجامەکەی بڵاوکردەوە.

خانم ساندەرز گوتیشی سەرۆک ترامپ بە هاوتا ڕووسیایـیەکەی گوتووە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە پاڵ گەلی ڤەنزوێلایە.

مایک پەمپـێیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لەم هەفتەیەدا گوتی نیکۆلاس مادورۆ لەوەدا بووە بە فڕۆکە بەرەو کوبا هەڵبێت، بەڵام ڕووسەکان لە دوا ستاتدا پەشیمانیان کردووەتەوە.

سارا ساندەرز جارێکی دیکە هەڵوێستی بەڕێوەبەرایەتی ترامپی دووپاتکردەوە کە هێشتا هەموو بژارەکان لەبەردەم ئەمەریکادان بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ڕەوشی ڤەنزێلا.





ئەم هەواڵە 1471جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad