English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەم دوو گەنجە بەرووداوێکی ھاتووچۆ گیانیان لەدەستدا 
2019-05-04 [03:05 AM]

ZNA- ھەولێر 



ئێوارەی ھەینی ٣-٥-٢٠١٩ لە رووداوێکی ھاتووچۆدا لە قەزای دەربەندیخان دوو گەنج  گیانیان لەدەستداوە، دوو گەنجی دیکەش بە سەختی برینداربوون.


گەنجەکان لە سەیران بوون، ئێوارە لەکاتی گەڕانەوە لە نزیک دەروازەی دەربەندیخاندا شۆفێرەکە کۆنترۆڵی لەدەستداوە و ئۆتۆمبێلە بەر ستوونی کارەبایەک کەوتووە.

رێژەن عومەر، بەڕێوەبەری بنکەی ھاتووچۆی دەربەندیخان  رایگەیاند، رووداوەکە لە نزیک دەروازەی دەربەندیخان روویداوە بەو ئاراستەیەی ئۆتۆمبێل لە کەلارەوە دێتە شار، ھێڵکاری بۆ رووداوەکە کراوە. بەپێی زانیارییەکانیش ھەر لە شوێنی رووداوەکە یەکێک لە گەنجەکان گیانی لەدەستداوە.

دوای مانەوەی بۆ چەند کاژێرێک لە نەخۆشخانەیەکی سلێمانی، بریندارێکی دیکەی ھەمان رووداو گیانی لەدەستدا. لە دوو بریندارەکەش باری تەندروستی یەکێکیان ناجێگیرە.

ھەر چوار گەنجەکە تەمەنیان لەنێوان ١٨ بۆ ٢٢ ساڵاندایە.

ی.ا 
سەرچاوە | رووداو 
 





ئەم هەواڵە 4378جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad