English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
قاسم سولەیمانی : سی ئای ئەی ئامۆژگاری ئه‌مه‌ریكای كردووه‌‌ جه‌نگ له‌ دژی ئێران رانه‌گه‌یه‌نێت
2019-05-05 [05:36 AM]

​ZNA- هەولێر


لەئێستادا بەهۆی زیاتر ئاڵۆزبوونی پەیوەندییەكانی نێوان ئێران و ئەمەریكا ئه‌گه‌ری هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕ له‌ ئارادایه‌، بەڵام فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسداران ئه‌گه‌ری هه‌ڵگیرسانی جه‌نگ به‌ دوور ده‌زانێت.

قاسم سوله‌یمانی له‌ تویته‌ره‌كه‌ی خۆی، گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌، كه‌ هه‌ندێك لێدوانی تایبه‌تی خۆی و ئایه‌توڵڵا عه‌لی خامه‌نه‌یی، رێبه‌ری باڵای كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌ و تێیدا باس له‌وه‌ ده‌كات، گوایه‌ ئاژانسی هه‌واڵگری ناوه‌ندی ئه‌مه‌ریكا CIA، ئامۆژگاری ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكای كردووه‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك جه‌نگ له‌ دژی ئێران رانه‌گه‌یه‌نێت.

سوله‌یمانی ده‌ڵێت: "پێویسته‌ له‌سه‌ر ئێمه‌ هێزی دوژمن هێنده‌ گه‌وره‌ نه‌كه‌ین به‌بێ ئه‌وه‌ی تواناكانی بزانین.. ئێستا دوژمن باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ پێویسته‌ ئێستا هیچ شه‌ڕێكی له‌گه‌ڵ ئێران هه‌ڵنه‌گیرسێنێت".

سولەیمانی گوتیشی: "ده‌ڵێن هه‌ر پێكدادانێك ده‌بێته‌ هۆی هه‌ڵگیرساندنی جه‌نگێك كه‌ كۆتاییه‌كه‌ی دیار نییه‌، ئه‌وه‌ش ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی (ئه‌مه‌ریكا) بكه‌ونه‌ ژێر هه‌ڕه‌شه‌.. دوژمن خۆی وا ده‌ڵێت، ئه‌وه‌ش زانیاری پشتڕاستكراوه‌یه‌ نه‌ك شیكردنه‌وه‌".

به‌هۆی سه‌پاندنی سزای زیاتر له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه‌ به‌سه‌ر ئێران و خستنه‌ لیستی تیرۆری سوپای پاسداران، گرژییه‌كانی نێوان واشنتن و تاران گه‌یشتووه‌ته‌ لووتكه‌ و ئه‌مه‌ریكا باس له‌وه‌ ده‌كات، هه‌موو جموجۆڵێكی ئێرانییان خستووه‌ته‌ ژێر چاودێری.

 





ئەم هەواڵە 5458جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad