English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
قائیمقامیەتی سلێمانی: پشکنین بۆهەموو ئەو خواردن و خواردنەوانە دەکەین کە بە هاوڵاتیان دەفرۆشرێت
2019-05-05 [06:37 AM]

​ZNA- هەولێر


لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیه‌ت‌ ڕایانگەیاندووە، لە مانگی رەمەزانی پیرۆزدا پشکنین بۆهەموو ئەو خواردن و خواردنەوانە دەکەن کە بە رۆژوەوان و هاوڵاتیان دەفرۆشرێت و هه‌رشوێنێكیش سه‌رپێچی بكات شوێنه‌كه‌ی داده‌خرێت.

ئازاد نەبی، نوێنەری بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی له‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان رایگەیاند، بەمەبەستی دڵنیابوونەوە لە سەلامەتی تەندروستی ئەو خواردن و خواردنەوانەی لە مانگی رەمەزانی پیرۆزدا بە رۆژوەوانان و هاوڵاتیان دەفرۆشرێن، لیژنەكانیان سەردانی هەموو ئەو شوێنانە ده‌كات کە خواردنه‌كانی لێ دروست ده‌كرێت.

ئاماژەى بەوەشکرد، له‌م مانگه‌دا سه‌ردانەکانیان زیاتر ده‌بێت بۆیه‌ پێویسته‌ هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌ی خواردن و خواردنه‌وه‌ دروستده‌كه‌ن له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاودێری ته‌ندروستی سلێمانی مۆڵه‌تی كاركردنیان وه‌رگرتبێت و پابه‌ندی مه‌رجه‌ ته‌ندروستیه‌كان بن و به‌پێچه‌وانه‌وه‌ هه‌رشونێك مۆڵه‌تی نه‌بێت یاخود سه‌رپێچی بكات شوێنه‌كه‌ی داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌روی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه‌.

ئازاد نەبی ئەوەشی خستەڕوو، ئەو شوێنانەی کاری هەویر و ناوساجی دروست دەکەن نابێت (سۆده‌) بەکاربهێنن، لەبەرئەوەی پشکنینەکان دەریخستووە زیان بەتەندروستی مرۆڤ دەگەیەنێت، لەکاتی پابەند نەبوون لەلایەن لیژنە هاوبەشەکانەوە سزای شووێنەکە و خاوەنەکەی دەدرێت.

گوتیشى، پێشتر لەڕێی دەزگاکانی ڕاگەیاندنەوە ئاگاداری دوکان و مارکێت و کارگەکانی بەرهەمهێنانی ئاوی لە دەبە نراو کراونەتەوە رێگە بە عەمبارکردن و گواستنەوەی ئاوی خواردنەوە نادرێت لەبەر تیشکی خۆر یاخود شوێنێک پلەی گەرمیەکەی گونجاو نه‌بێت.

داواشی له‌ هاوڵاتیان كرد، له‌كاتی هه‌بوونی سه‌رپێچی و پابه‌ند نه‌بوون به‌مه‌رجه‌كانی كاركردن به‌ گشتی و به‌تایبه‌ت ته‌ندروستی ئەوا پەیوەندی بكەن، له‌رێگای ئەو ژمارەەوە (07708677777) یان لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی (قائیمقامیه‌تی سلێمانی) له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك.

 





ئەم هەواڵە 3514جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad