English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لە فەنزوێلا هێلیكۆپتەرێكی سەربازی كەوتە خوارەوە تەواوی سەرنیشینەكانی گیانیان لەدەستدا
2019-05-05 [06:46 AM]

ZNA- هەولێر


وەزارەتى بەرگرى ڤەنزویلا ڕایگەیاند، هیلیکۆپتەرێکى سەربازى لە کاراکاسى پایتەخت کەوتووەتە خوارەوە و تەواوى سەرنشینەکانى گیانیان لەدەستداوە.

 لە ڕاگەیەندراوێکى وەزارەتى بەرگری ئەو وڵاتەدا هاتووە، هیلیکۆپتەرەکە لە کاتى فڕین لە کاراکاسەوە بەرەو ولایەتى کویدس لە ناوەڕاستى وڵات کەوتووەتە خوارەوە  و تەواوى سەرنشینەکانى کە حەوت کەس بوونە گیانیان لەدەستداوە.

لەراگەیێندراوەك هاتووە، فڕینی هیلیکۆپتەرەکە بەمەبەستى بەشداریکردن بووە لە نمایشێکى سەربازى و تائێستاش هۆکارى کەوتنەخوارەوەى نەزانراوە.

کەوتنەخوارەوەى هیلیکۆپتەرەکە لە کاتێکدابووە ڕۆژى شەممە نیکۆلاس مادۆرۆ سەرۆکى ڤەنزویلا سەردانى ویلایەتى کویدیسى کردووە بۆ بەشداریکردن لە ئامادەکاریەکانى سوپاى ئەو وڵاتە بۆ هەر ڕووبەڕووبونەوەیەکى هەڕەشەکانى ئەمریکا.

سەرۆکى ڤەنزویلا ئەمریکا تۆمەتبار دەکات بە هەوڵى ئەنجامدانى کودەتا بە پاڵپشتیکردنى خوان گایدۆ سەرکردەى ئۆپۆزسیۆنى ئەو وڵاتە.

 





ئەم هەواڵە 5545جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad