English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نێچیرڤان بارزانی و شاندێكی به‌ریتانی دۆخی ناوچه‌كه‌ تاوتوێ ده‌كه‌ن
2019-05-05 [07:49 AM]

ZNA-هەولێر



به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز سیر سیمۆن ماكدۆناڵد بریكاری وه‌زیر و سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی دیپلۆماسی له‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا، پوخته‌یه‌كی له‌سه‌ر قۆناغی شه‌ڕی داعش و قۆناغی دوای ئه‌و شه‌ڕه‌ و دۆخی ئاواره‌ و په‌نابه‌ران له‌ هه‌رێمی كوردستان و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ زیدی خۆیان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كانیان، پێشكه‌ش كرد.

هه‌ر له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه‌ سه‌رله‌به‌یانیی ڕۆژی شه‌ممه‌ 4/5/2018 له‌ هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو و به‌ڕێز مارتن وار كونسولی گشتیی به‌ریتانیا له‌ هه‌رێمی كوردستان و شاندێكی به‌ریتانی ئاماده‌ی بوون، په‌یوه‌ندییه‌كانی به‌ریتانیا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی كوردستان، ڕه‌وشی سیاسی و ئه‌منی و ئابوریی عێراق، ڕۆڵی هه‌رێمی كوردستان له‌ پێكه‌وه‌ژیان و پاراستنی هه‌موو پێكهاته‌كان بێ جیاوازی خرانه‌ به‌ر باس و گفتوگۆ.

هه‌ردوولا بیروڕایان له‌سه‌ر چۆنیه‌تیی جێگیركردنی سه‌قامگیری له‌ عێراق به‌ پشتگیریی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی، پرۆسه‌ی سیاسی له‌ هه‌رێمی كوردستان و په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا ئاڵوگۆڕ كرد، له‌مباره‌یه‌وه‌ به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران خواستی هه‌رێمی كوردستانی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له‌ ڕێگه‌ی گفتوگۆ و به‌پێی یاسا و ده‌ستووری عێراق دووپات كرده‌وه‌.





ئەم هەواڵە 1549جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad