ZNA- ھەولێر
یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی ھەوڵدەدات لەماوەی گواستنەوەی ھاوینە جارێکی دیکە پێکھاتەی تیپەکەی بونیات بنێتەوە بە ھێنانی چەند یاریزانێکی بەتوانا .
بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی زەسەنی ئینگلیزی، ھازارد داوای لە بەرپرسانی یانەی چێلسی کردووە لە ماوەی گواستنەوەی ھاوینە رەزامەندی دەرببڕن لەسەر گواستنەوەی بۆ یانەی ریال مەدرید .
لەھەواڵەکە ھاتووە ، یانەی ریال مەدرید ئامادەیی خۆی نیشانداوە بڕی ٩٠ ملیۆن جونەیھی ئیستەرلینی بە یانەی چێلسی بدات لە پێناو بەدەستھێنانی تواناکانی ھازارد .
لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە ، ئەگەر یانەی چێلسی بە بۆندی ریال مەدرید رازی نەبێت ئەوا ھاوینی ٢٠٢٠ ھازارد دەتوانێت بە شێوەی گرێبەستی سەربەست روو لەھەر یانەیەک بکات کە ئارەزووی لێدەکات و یانەی چێلسیش پارەیەکی زۆری لەدەست دەچێت .

یاسین ئەحمەد
ئەم هەواڵە 10636جار خوێندراوەتەوە |