English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دوو تاوانبار کە تۆمەتبارن بە کوشتنی دایک و برای خۆیان دەستگیرکران 
2019-05-05 [12:29 PM]

ZNA- ھەولێر 




لەراگەیاندراوێکدا کەوێنەیەکی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس نێردراوە ، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ھەولێر ڕایدەگەێنێت ، دوای ئەوەی بنکەی پۆلیسی توڕەق ئاگادار کرانەوە بەبوونی دوو ڕوداوی کوشتن لەسنوری بنکەکەیان، دەست بەجێ پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ ئەم ڕووداوە کردەوە و توانیان دوو تۆمەتبار دەستگیر بکەن.

نەقیب سەربەست دارا ڕسول ئەفسەری بنکەی پۆلیسی توڕەق  ڕایدەگەێنێت دوای ئەوەی  ئاگادارکراینەوە بەبوونی دوو رووداوی کوشتن لە سنوری بنکەکەمان، ئێمەش گەیشتینە شوێنی ڕووداوەکە و دەستکرا بە لێکۆڵینەوەیەکی وورد و توانرا ناسنامەی دوو تۆمەتبار ئاشکرا بکەین و دەستگیریان بکەین.
تاوانی یەکەم: تۆمەتبار (ک.ح.ێ.)، تەمەن (٢٩) ساڵ ھەڵسابوو بەکوشتنی برای خۆی لەسەر کێشەیەکی خێزانی، تۆمەتبار بەندکراوە بەپێی ماددە (٤٠٦) لە ی.س.
تاوانی دووەم: تۆمەتبار (م.ب.م.)، تەمەن (٢٢) ساڵ ھەڵسابوو بە کوشتنی دایکی خۆی، تۆمەتبار بەندکراوە بەپێی ماددە (٤٠٥) لە ی.س.


ی.ا
 





ئەم هەواڵە 2236جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad