English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزیرى پەروەردە پێشوازى لە دەروونناسێکى ڕۆژهەڵاتى کوردستان کرد
2019-05-05 [02:37 AM]

ZNA - هه‌ولێر


ئەمڕۆ یەکشەممە پشتیوان سادق وەزیرى پەروەردەى حکومەتى هەرێمى کوردستان، پێشوازى خاتوو نەسرین محەمەدى دەروونناس و ڕاوێژکارى خێزانی لە ڕۆژهەڵاتى کوردستان کرد کە لە تارانی پایتەختی ئێران نیشتەجێیە.

لە دیدارێکدا باس لە کارو چالاکییەکانى خاتوو نەسرین کرا کە لە ماوەى پێنج ڕۆژى مانەوەى لە هەرێمى کوردستان، زنجیرەیەک سیمینار و وۆرکشۆپى بۆ (٢٠٠) ڕێنماییکارى پەروەردەیى و توێژەرى کۆمەڵایەتى قوتابخانەکان سازکرد لە هەر سێ پارێزگاى هەولێر و سلێمانى و هەڵەبجە.

لە کۆتایى دیدارەکەدا وەزیرى پەروەردە خەڵاتى رێزلێنانى بەخشییە ناوبراو و سوپاسى ماندووبوونەکانی لە وتنەوەی وانەکان کرد.





ئەم هەواڵە 4129جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad