English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سه‌نته‌ری ستراتفۆر: ئه‌مریکا ڕێگری له‌ هێرشی سه‌ربازیی تورکیا بۆ سه‌ر کورد ده‌کات
2019-05-05 [02:51 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

سه‌نته‌ری ستراتفۆر باسی له‌ دۆخی تورکیا له‌ ماوه‌ی چه‌ند مانگی داهاتوودا كردوه‌، ده‌ڵێت، تورکیا له‌ ئه‌گه‌رێکدا له‌ کڕینی سیسته‌می S-400ی ڕووسی پاشگه‌ز ده‌بێته‌وه‌ که‌ ئه‌مریکا گڵۆپی سه‌وزی بۆ هێرشی سه‌ربازیی بۆ سه‌ر کوردی سووریا بۆ هه‌ڵبکات، وتیشی، هیچ نیشانه‌یه‌كی هه‌ڵكردنی گلۆپی سه‌وز له‌ ئارادا نییه‌.

ستراتفۆر باس له‌ خواستی تورکیا بۆ کڕینی سیسته‌می به‌رگریی S-400ی ڕووسی ده‌کات و له‌ حاڵه‌تێكدا ئه‌نقه‌ره‌ واز له‌ كڕینی ئه‌م سیسته‌مه‌ ده‌هێنێت ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ ریكا چرای سه‌وزی بۆ ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازیی دژی کوردی سووریا بۆ هه‌ڵبكات.

نووسه‌رانی ڕاپۆرته‌که‌ی ستراتفۆر پێیان وایه‌ که‌ هیچ نیشانه‌یێک سه‌باره‌ت به‌ پشتیوانی نه‌کردنی ئه‌مریکا له‌ کورد و هه‌ڵکردنی گڵۆپی سه‌وزی ئه‌و وڵاته‌ بۆ تورکیا به‌ مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی له‌ئارادا نییه‌.

ستراتفۆر باس له‌ شکستی پارتی ده‌سه‌ڵاتدار له‌ هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌کانی تورکیا ده‌کات و ده‌نووسێت: حیزبه‌که‌ی ئه‌ردۆغان قبووڵی کردووه‌ که‌ ده‌بێ هه‌ندێک شاره‌وانی ڕاده‌ستی پارتی کۆماریخوازی گه‌ل بکرێت به‌ڵام پێناچێت ڕێگه‌ به‌ کورد بدات کۆنتڕۆڵی شاره‌وانیی ناوچه‌ کوردنشینه‌کان وه‌ده‌سته‌وه‌ بگرن.

 

كوردپرێس





ئەم هەواڵە 1309جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad