English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نرخى نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان دابەزینی تۆمارکرد
2019-05-06 [07:03 AM]

ZNA-هەولێر



بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، ئەمڕۆ دوشەممە نرخی نەوتی خاوی برێنت بە ڕێژەی لەسەدا 2.1 دابەزیوە و نرخی یەك بەرمیل لەو بەرهەمە كردویەتیە 69.34 دۆلار لە كۆتا مامەڵەدا، ئەوەش بە بەراورد بە مامەڵەی پێشوتری رێژەی 1.51 دۆلار لە نرخی ئەو بەرهەمە كەمیكردوە .

نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی تەکساسی رۆژئاوای ئەمریکا بە ڕێژەی لەسەدا 2.1 دابەزیوە، كە نرخی یەك بەرمیل دەكاتە 60.44 دۆلار و بەو پێیە 1.5 دۆلار لە نرخی هەر بەرمیلێك لەو بەرهەمە دابەزیوە.

 دوای ئەوەی دوێنێ یەكشەممە، دۆناڵد ترەمپ لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر رایگەیاند، لەم هەفتەیەدا بە شێوەیەكی بەرچاو باج دەخاتە سەر كەلوپەلی چین، نرخی نەوت لە بازارەكانی جیهان دابەزینی تۆماركرد و بە شێوەیەكی گشتی بە رێژەی لە سەدا دو نرخی ئەو بەرهەمە دابەزی.  





ئەم هەواڵە 8458جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad