English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئومێد خۆشناو: ده‌خوازین به‌ر له‌ جه‌ژن هه‌م سه‌رۆكی هه‌رێم هه‌ڵبژێردرێت هه‌میش كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت متمانه‌ی پێبدرێت
2019-05-06 [10:21 AM]

ZNA-هه‌ولێر


ئومێد خۆشناو سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: پێشبینی دەکەن لە کەمتر لە ٣٠ رۆژدا سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و حکومەتی نوێ متمانەی پەرلەمان بە دەست بھێنن . 

ھەروەھا گوتی بە پێی یاسای سەرۆکایەتیی ھەرێم تەنھا سەرۆکی ھەرێم لە پەرلەمان متمانەی پێدەدرێت .

ئومێد خۆشناو رایگەیاند: خوێندنەوەی سێیەم و دەنگدان لەسەر یاساکە ماوە لە لایەن سەرۆکایەتیی پەرلەمان واژووی لەسەر دەکرێت " پاشان دەرگای خۆپاڵاوتن دەکرێتەوە " دوای دەرفەتدانی چەند رۆژێک بۆ تانەدان " دواتر متمانە بە سەرۆکی ھەرێم دەدرێت " دواتر ئەوان وەک فراکسیۆنی پارتی ناوزەندی سەرۆکی وەزیراند ەکرێت " سەرۆکی ھەرێم رایدەسپێرێت " پێشبینی دەکرێت لە کەمتر لە ٣٠ رۆژ سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و حکومەتی نوێ متمانەی پەرلەمان بە دەست بھێنن . 

ئێمە وەکو فراکسیۆنی پارتی دەخوازین بەر لە جەژن ھەم سەرۆکی ھەرێم ھەڵبژێردرابێت و ھەم کابینەی نوێی حکوومەت متمانەی پەرلەمانی پێدرابێت . 

بە پێی یاساکە سەرۆکی ھەرێم جێگری دەبێت جا یەک جێگر یان دوو بێت لە پەرلەمان متمانە وەرناگرن و سەرۆکی ھەرێم کە لە پەرلەمان سوێندنی یاسایی خوارد دواتر دەسەڵاتەکانی بەکاردەھێنێت و جێگرەکانی دیاری دەکات .





ئەم هەواڵە 3526جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad