English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئێران.. بۆریی نەوتی ئەهواز ئاگری گرت
2019-05-06 [10:37 AM]

ZNA-هه‌ولێر


ماڵپەڕی (تەسنیم) لەزاری بەڕێوەبەری گشتیی قەیرانی پارێزگای خووزستانەوە بڵاوی کردووەتەوە، ئەمڕۆ دووشەممە لە کاتی کارکردندا بۆریی نەوتی ئومیدیە بۆ ئەھواز تووشی ڕووداو بووە و ئاگری گرتووە.

لەمبارەوە کیامەرس حاجی‌زادە ئاشکرای کردووە: "کاتژمیر ١٠ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠١٩.٥.٦ لە کاتی چاککردنەوەی بۆرییەکەدا شۆفەڵێک لە کاتی کاردا لە بۆرییەکی ٤٢ ئینجی نەوتی داوە و بەو ھۆیەوە ئاگری گرتووە.

ئاماژەی بەوەش کردووە کە بۆ ماوەی ٤٥ خولەک ئەو ئاگرە بەردەوام بووە و ئێستا لەلایەن تیمە فریاگوزارییەکانەوە کۆنترۆڵ کراوە.

ھەتا ئێستا وردەکاری لەبارەی خەسارەی مادی و گیانیی ئەم ڕووداوە بڵاو نەکراوەتەوە.





ئەم هەواڵە 5497جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad