English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەگەر زۆرە هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی ئیستەنبۆڵ لە مانگی حوزەیران دووبارە بکرێتەوە
2019-05-06 [10:45 AM]

ZNA-هه‌ولێر


کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی تورکیا لەبارەی تانەی پارتی داد و گەشەپێدان (ئاکەپە) کۆدەبێتەوە و پێشبینی دەکرێت، بڕیاری دووبارەکردنەوەی ھەڵبژاردن لە شاری ئیستەنبۆڵی پایتەختی ئابووریی و گەشتیاریی تورکیا بدات.

بەپێی زانیارییەکان کە لە میدیاکانی تورکیاوە بڵاو کراوەتەوە، کاتژمێر ٢ و نیوی پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ، کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی تورکیا لەبارەی تانەی ئاکەپە لە بوونی ساختەکاری لە ھەڵبژاردنەکانی ئیستەنبۆڵ، کۆدەبێتەوە و سێ سیناریۆ تاوتوێ دەکات:

یەکەم: ئەگەر ھەیە بە بیانووی درەنگکەوتنی ئاکەپە لە تۆمارکردنی سکاڵا و تانەکەی، لەلایەن کۆسیۆنەوە ڕەت بکرێتەوە و بگوترێت کە ئاکەپە دوای کۆتاییھاتنی وادەی یاسایی، سکاڵای تۆمار کردووە.

دووەم: ئەگەر کۆمسیۆن تانەی ئاکەپە قەبووڵ بکات، ئەوا ھەڵبژاردن لە مانگی حوزەیران، بە دیاریکراویش لە کۆتایی مانگی حوزەیران ئەنجام دەدرێت. لەم ماوەیەشدا کەسێک بە شێوەیەکی کاتی لە جێگەی ئەکرەم ئیمامئۆغڵوو، سەرۆکی شارەوانیی ئیستەنبۆڵ (سەر بە جەھەپە) دەست بەکار دەبێت.

سێیەم: ئەم سیناریۆیە باس لەوە دەکات کە ئەگەر ھەیە بڕیاری دووبارەکردنەوەی ھەڵبژاردن تاڕادەیەک سنووردار بێت و تەنیا لە دوو ناوچەی سەر بە ئیستەنبۆڵ کە ئەوانیش (ماڵتەپە) و (بیوک چەکمەجە)یە، ھەڵبژاردن دووبارە بکرێتەوە، چونکە ئاکەپە زۆرتر ڕەخنەی لە ھەڵبژاردنی ئەو دوو ناوچەیە گرتووە.

شارەوانیی ئیستەنبۆڵ ماوەی ٢٥ ساڵ بەدەست پاکەپەوە بووە، بەڵام پاش ئەوەی لە ھەڵبژاردنی ٣٠ی ئاداری ٢٠١٩دا، پارتی دیموکراتی گەلان (ھەدەپە) بڕیاری دا لە ئیستەنبۆڵ کاندیدی سەرۆکی شارەوانیی نەبێت و دەنگ بە کاندیدی جەھەپە بدەن، ئەکرەم ئیمامئۆغڵوو توانی ببێتە سەرۆکی شارەوانیی ئیستەنبۆڵ.

باس لەوە دەکرێت کە ٤٠٪ی ئابووریی تورکیا لە ئیستەنبۆڵەوەیە و چاودێرانی سیاسی پێیانوایە کە ھەر پارتێک بتوانێت ئیستەنبۆڵ  بەدەست بھێنێت، ئەوا بە ناڕاستەوخۆ توانیویەتی تورکیا بەدەست بھێنێت.





ئەم هەواڵە 1453جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad