English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزارەتی دارایی گفتوگۆ لەبارەی دەرماڵە و مووچەی توێژێک دەکات
2019-05-06 [10:56 AM]

ZNA-هه‌ولێر


وەزارەتی دارایی گفتوگۆ لەبارەی دەرماڵە و مووچەی خاوەن پیشە تەندروستیی و پزیشکییەکان دەکات.

دوێنی یەکشەممە ٥/٥/٢٠١٩، فوئاد حوسێن، وەزیری دارایی عێراق، کە ھاوکات جێگری سەرۆک وەزیرانیشە بۆ کاروباری ئابووری لەگەڵ ژمارەیەک لە پەلەمانتارانی کوتلەی (سائیرون)، بەڕێوەبەرانی گشتی وەزارەتەکەی، نونێنەرانی پیشە تەندروستیی و پزیشکییەکان کۆبووەوە و تێیدا گفتوگۆ لەبارەی بڕیاری ژمارە ٦١ی ئەنجومەنی وەزیران بۆ ساڵی ٢٠١٩ کرا، کە تایبەتە بە خەرجکردنی دەرماڵەی خاوەن پیشە تەندروستییەکان کە دەکاتە ٣٠%ی مووچەی سەرەکی.

ھەر لە کۆبوونەوەکەدا وەزیری دارایی ئاماژەی بۆ رۆڵی گەورەی ئەو چینە کرد بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی تەندروستیی و پزیشکی بۆ ھاووڵاتییان، داواشی کرد ھەمیشە پاڵپشتی ئەو چینە بکرێت، ھەروەھا باس لە بابەتی نەھێشتنی پرسی نیشتەجێکردن لە پلە وەزیفیەکانیان کرا.

 

 





ئەم هەواڵە 6328جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad