English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمەریکا کەشتیـیەکی فڕۆکەهەڵگر بۆ ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ده‌نێرێت
2019-05-06 [02:58 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمەریکا ئاشكرای كرد، بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هه‌ر هێرشێكی ئێران، ئه‌مه‌ریكا کەشتیـیەکی فڕۆکە هەڵگر و فڕۆکەیەکی بۆمب هاوێژ ڕەوانەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات، وتیشی، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا هەوڵ نادات شەڕ لەگەڵ ڕژێمی ئێراندا بکات، بەڵام لە ئەوپەڕی ئامادەباشیدا دەبێت.

کۆشکی سپی لەسەر ماڵپەڕەکەی ڕاگەیاندنێکی جۆن بۆڵتن، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمەریکای بڵاوکردەوە تێیدا باسی له‌وه‌ كردوه‌، وەک کاردانەوەیەک لە بەرامبەر ژمارەیەک ئاماژە و ئاگاهی نیگەران بەخش لە لایەن ئێرانەوە، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا کەشتی فڕۆکەهەڵگری USS Abraham Lincoln و کۆمەڵە کەشتی یاوەری لەگەڵ بۆمب هاوێژێک ڕەوانەی ناوچەی فەرماندەیەتی ناوەندی سوپای ئەمەریکا دەکات.

وتیشی، ئه‌م كرده‌وه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌یه‌ تاوەکو پەیامێکی ڕوون و ئاشکرا بە ڕژێمی ئێران بدات سەبارەت بەوەی هەر هێرشێک بکرێت بۆ سەر بەرژەوەندیـیەکانی ئەمەریکا یان هاوپەیمانەکانمان، ئەوا بە هێزێکی پـۆڵاین وەڵام دەدرێتەوە.

باسی له‌وه‌ش كرد، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا هەوڵ نادات شەڕ لەگەڵ ڕژێمی ئێراندا بکات، بەڵام لە ئەوپەڕی ئامادەباشیدا دەبێت بۆ وەڵامدانەوەی هەر هێرشێک، ئیدی لە لایەن وەکیلەکانی ئێران یان سوپای پاسداران یاخود لە لایەن هێزە ئه‌منییه‌كانی ئێرانەوە بکرێت.

پێشتر به‌رپرسانی ئێران هەڕەشەی داخستنی گه‌رووی هورمزیان کردووە ئەگەربێت و هەناردەی نەوتیان ڕابگیرێت.

 

voa





ئەم هەواڵە 5554جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad