English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
روسیا... به‌ هۆی گڕگرتنی فرۆكه‌یه‌ك ژماره‌یه‌ك كه‌س گیانی له‌ده‌ست دا
2019-05-06 [03:13 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

لە کاتی نیشتنەوەی فڕۆکەیەک لە فڕۆکەخانەیەکی شاری مۆسکۆ پایتەختی رووسیا، گری گڕت و بەو ھۆیەوە ژماره‌یه‌ك سەرنشین گیانیان لەدەستدا.

پێشتر راگه‌یه‌نرا ١٣ کەس لە کۆی گشتی ٧٣ گەشتیار و پێنج کارمەندی نێو فڕۆکەکە گیانیان لەدەستداوە، به‌ڵام ژمارەی ئەو کەسانەی گیانیان لەدەست دا بۆ ٤١ کەس به‌رزبووه‌ته‌وه‌.

گوتەبێژی لیژنەی لێپێچینەوەی رووسیا، سڤیتلانا پەترەنکۆ زانیاری دا لە بارەی دوایین رەوشی ئەو کەسانەی لەو فڕۆکەیەدا بوون کە لە فڕۆکەخانەی شەرەمەتیۆڤ لەکاتی نیشتنەوەدا تووشی گڕگرتن هات.

پەترەنکۆ رایگەیاند "لە فڕۆکەکەدا ٧٨ کەس هەبووە بە کارمەندەکانیشەوە. لە لێپێچینەوەکەدا تا ئێستا زاندراوە ٣٧ لەمانە لە ژیاندا ماون".

شەوی رابردوو فڕۆکەیەکی جۆری SSJ-100 کۆمپانیای Aeroflotی رووسی لە فڕۆکەخانەی شەڕەمەتیۆڤ بە مەبەستی ئەنجامدانی گەشتی مۆسکۆ-مورمانسک بەڕێکەوت، دوای ماوەیەک ناچار دەبێت بگەڕێتەوە بۆ فڕۆکەخانەکە و نیشتنەوەی خێرا ئەنجام بدات.

کۆمیتەی لێپێچینەوەی رووسیا لە یەکەم لێدوانیدا ئاماژەی بەوەدابوو کە ٧٣ گەشتیار و ٥ کارمەند لە فڕۆکەکەدا بوون و ١٣ کەس کە دوویان منداڵن گیانیان لەدەست داوە. وەزارەتی تەندروستی رووسیاش رایگەیاندبوو کە لە رووداوەکەدا ٧ کەس برینداربوون.

 

AA





ئەم هەواڵە 1597جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad