English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دوو پارێزه‌ری توركی: ئۆجه‌لان داوای له‌ كوردی سوریا كردوه‌ خۆیان له‌ شه‌ڕ به‌دوور بگرن
2019-05-06 [03:40 AM]

ZNA - هه‌ولێر


له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا دوو پارێزه‌ری ئۆجه‌لان خوێندیانه‌وه‌، رایانگه‌یاند، ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان سه‌رۆكی پارتی كرێكارانی كوردستانی توركیا كه‌ له‌ ساڵی 1999ه‌وه‌ له‌ توركیا به‌ند كراوه‌، داوای له‌ هێزه‌كانی دیموكراتی سوریا كردوه‌، به‌ شێوازی دیكه‌ی هه‌وڵی چاره‌سه‌ری كێشه‌ی سوریا بده‌ن نه‌وه‌ك به‌شه‌ڕ.

ئه‌و دوو پارێزه‌ره‌ وتیان، ئۆجه‌لان داوای له‌ هێزه‌كانی دیموكراتی سوریا كردوه كه‌ یه‌په‌گه‌ سه‌ركردایه‌تی ده‌كات، هه‌ستیاری توركیا له‌ كێشه‌ی سوریا له‌به‌رچاو بگرن.

ئه‌و دوو پارێزه‌ره‌ له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی به‌یاننامه‌یه‌كیان خوێنده‌وه‌، باسیان له‌وه‌ كرد، رێگه‌یان پێدراوه‌ چاویان به‌ ئۆجه‌لان بكه‌وێت كه‌ له‌ ساڵی 2011ه‌وه‌ كه‌س رێگه‌ی پێنه‌دراوه‌.

 

رۆیته‌رز





ئەم هەواڵە 1801جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad