English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەم ڕێنماییانە لە ڕەمەزاندا تەندروستیت بپارێزە
2019-05-07 [09:26 AM]

هەولێر _ ZNA


 

لەگەڵ هاتنی مانگی رەمەزاندا پێویستە ئەو کەسانەی کە بەڕۆژوو دەبن گرنگی بە کۆمەڵێك رێنمایی خۆراکیی بدەن بۆ ئەوەی تووشی هیچ حاڵەت و کێشەیەکی تەندروستیی نەبن و ئەو مانگە بە تەندروستییەکی باشەوە تەواو بکەن.

بۆ ئەو مەبەستەش ماڵپەڕی عەرەبییە ئاماژەی بە گرنگترین شەش رێنمایی کردووە بۆ باشترکردنی تەندروستی لە مانگی رەمەزاندا، بەم جۆرە:

١. لەکاتی هاتنە دەرەوە لە ماڵەوە هەوڵبدە راستەوخۆ نەچیتە بەردەمی خۆر، هەروەها جلوبەرگی فێنك و رەنگی کراوە هەڵبژێرە و چەتر هەڵبگرە بۆ بەرخۆر.

٢. بە ئاوی سارد خۆت بشۆ بۆ ئەوەی فێنك ببیتەوە.

٣. لەکاتی رۆژوو شکاندندا شۆربایەک بخۆرەوە کە زۆر گەرم و زۆر سارد نەبێت، هەروەها نابێت بە ئاوی سارد یان خواردنەوەی گازی رۆژوو بشکێندرێت.

٤. لەماوەی رۆژووشکاندن و پارشێودا هەوڵبدە سێ لیتر ئاو بخۆیتەوە بەجۆرێك ئاوەکە دابەش بکە و بە چەند جارێك بیخۆرەوە.

٥. دووربکەوەرەوە لە خواردنی ترشیات و خواردنی تیژ و پڕ بەهارات چونکە مەترسییان لەسەر تەندروستیی پێست و قژ دەبێت، لەجیاتی ئەوە زەڵاتەی سەوزەوات بخۆ.

٦. دووربکەوەرەوە لە خواردنی شیرینی چونکە زیانی زۆری بۆ جەستە دەبێت و لەجیاتی ئەوە شووتی و کاڵەك  و میوە جیاوازەکان بخۆ.





ئەم هەواڵە 1597جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad