English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەو خۆراکانەی نابێت بدرێت بە منداڵی ساوا
2019-05-07 [11:03 AM]

هەولێر _ ZNA


 

بێگومان منداڵ تا قۆناغی یەک ساڵی، پێویستە بەشێوەیەکی باش گرنگی بە شێوازی خواردن و تەندروستی بدرێت، چونکە لە گەشەکردندایە و رەنگە هەندێک خۆراک زیانی پێبگەیەنێت و ژەهراوی بێت، لەمبارەیەوە پسپۆڕی زانستی خۆراک و نه‌شته‌رگه‌ری گشتی، هاوکات ئه‌ندامی کۆلیژی ئه‌مریکی بۆ زانستی خۆراک د.کامەران رەسول ژاژڵەیی باس لەو خۆراکانە دەکات کە پێویستە نەدرێت بە منداڵی ساوا، تا قۆناغی یەک ساڵی:

1-هه‌نگوین، هه‌رچه‌نده‌ خۆراکێکی زۆر ته‌ندروست و باشه‌، به‌ڵام نابێت تا دوای یه‌ک ساڵ به‌ هیچ جۆرێک بدرێت به‌ منداڵ لەبەرئەوەی دەبێتەهۆی ژەهراوی بوون.

2-هێلکه‌ی نه‌کوڵاو به‌ باشی، زه‌ردێنه‌که‌ی نابێت بدرێت به‌ منداڵی که‌متر له‌ یه‌ک ساڵ، له‌به‌ر ئه‌گه‌ری تووش بوون به‌ به‌کتریای سالمۆنێلا .

3-په‌نیری کوردی و هه‌موو جۆر په‌نیر و به‌رهه‌مێکی شیر، که‌ شیره‌که‌ی باش نه‌کوڵا بێت له‌به‌ر ئه‌گه‌ری تووشبوون به‌ به‌کتریای لستریا.

4-ترێ و مێوژ، له‌به‌رئه‌گه‌ری خنکان و گیرانی .

5- سه‌وزه‌ و میوه‌ به‌ ساغی، زۆر گرنگه‌ زۆر جوان بشۆرێته‌وه‌ و بکرێت به‌ له‌تی بچوکه‌وه‌ یان بدرێت له‌ خەڵاتە، تا دوو ساڵ.

6-مایۆنیز و کرێمی کێک، چونکه‌ هێلکه‌ی نه‌کوڵاوی تێدایه‌.

7- شۆربای ئامادەکراو، چونکه‌ خوێی زۆرە و مادده‌ی حافزه‌ی تێدایه‌ .

8- چه‌ره‌س، له‌به‌ر ئه‌گه‌ری خنکان و گیرانی هه‌ناسه‌، که‌ره‌ی فستقی سودانی حه‌ساسیه‌ت دروست ده‌کات .

9- شیری مانگا، چونکه‌ ڕیخوڵه‌ی منداڵی ساوا توانای هه‌رسکردنی نیه‌ .

10-ماسی ناو حه‌وز له‌به‌ر ئه‌گه‌ری توشبوون به‌ شێرپه‌نجە، هه‌وڵبده‌ منداڵه‌که‌ت نه‌یخوات تا بتوانیت ئه‌گه‌ر له‌ یه‌ک ساڵ گه‌وره‌تریش بێت، تا دره‌نگتر و که‌متر بیخوات‌ باشتره‌، چونکه‌ بۆ مرۆڤی گه‌وره‌ش زیانی زۆره‌.

11-چپس، چونکه‌ کانزا و ڤیتامینی پێویستی تێدانیه‌ و مادده‌ی حافزه‌ و چه‌وری زیانبه‌خشی زۆر تێدایه‌، وا له‌ منداڵه‌ ده‌کات خۆراکه‌ به‌ سووده‌کان نه‌خوات، چونکه‌ هه‌ست به‌ تێری ده‌کات.

12- خواردنه‌وه‌ گازیه‌کان.

13- چا و قاوه‌، چونکه‌ ناهێڵێت مادده‌ی ئاسن هه‌ڵبمژرێت و خه‌وی تێک ده‌دات.

14 خواردنی قوتو، چونکه‌ کانزا و ڤیتامینی پێویستی تێدایە، مادده‌ی حافزه‌ و چه‌وری زیانبه‌خش و خوێی زۆر تێدایه‌ .

15-شیری بێ چه‌وری، چونکه‌ کانزا و ڤیتامینی پێویستی تێدا نیه‌ و مادده‌ی حافزه‌ی تێدایه‌.

16- شیرینی، وه‌ک کێک و پسکیت و جێلی بۆن له‌به‌ر کلۆر بوونی ددان.





ئەم هەواڵە 1558جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad