English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لەم ولاتە ٢١ کاتژمێر بەرۆژوو دەبن
2019-05-07 [08:41 AM]

ZNA- ھەولێر


لەگەڵ درێژی کاتی رۆژووگرتن لە وڵاتی سوید، بەڵام موسڵمانان ئامادەکارییان بۆ ئه‌و مانگه‌ کردووە و ژمارەیەکی بەرچاو لە پەنابەرانی موسڵمان بە رۆژوو دەبن و درێژی ماوه‌ی رۆژووگرتنیش له‌ وڵاتی سوید ده‌گاته‌ 21 كاتژمێر، هاوكات له‌ هه‌رێمی كوردستان موسڵمانان 15 كاتژمێر و 20 خولەك به‌ڕۆژووده‌بن.


ئەنیس مالک ئه‌لڕاوی، ئیمامی مزگەوتی خەدیجە لە شیستای ستۆکھۆڵم دەلێت بۆ رۆژئاوا بەتایبەت لە سوید رۆژوگرتن بۆ ئێمەی موسڵمان زۆر سەختە، چونكە كاتی رۆژووگرتن درێژە زۆرجار لە كۆتایی رۆژانی رەمەزان دەگاتە 21 كاتژمێر ئەمەش بۆ زۆرێك لە كرێكاران قورسە كە بەرۆژ كاردەكەن، بەڵام ئەوەش رەحمەتی خودایە. ھەرچەندە رۆژ درێژبێت مرۆڤ تەندروست دەبێت و لە نەخۆشییەكان دەتپارێزێت. سەبارەت بە كەشوھەواش لێرە ساردە، بەڵام لە زۆربەی وڵاتە عەرەبییەكان گەرمە و رۆژ كورترە".





ئەم هەواڵە 1273جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad